مارۆك سینیسیلكۆ له پێگه‌ی فایه‌ر ئۆبزێرڤه‌ر بابه‌تێكی به ناونیشانی "ده‌رفه‌تی ناوازه‌ی عێراق بۆ سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێران" نووسیووه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له عێراقدایه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه باشترین كاته بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه به وردی و به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كازمییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكوومه‌تی نوێی كه بریتی بوو له دیارییكردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، گورزێكی باش بوو له هه‌ژموونی ئێران، ده‌كرێ ئه‌وه بگوترێ كه له دوای 2003ه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی پشتئه‌ستوور به زانیاری ورد و ئه‌زموونی زۆری هاوشێوه‌ی كازمی نه‌هاتووه‌ته سه‌ر حوكمی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له عێراق، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كازمی سه‌ركردایه‌تیی هه‌واڵگری عێراق و شه‌ڕی تیرۆریستانی ده‌كرد و ده‌زگه‌كه‌یشی ڕۆڵی باڵای هه‌بوو له كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی زۆرجار ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ گیرا، كه به ڕووی باسی له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی و گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنیان له به‌رنامه‌كه نووسراوه، به زمانێكی ستراتیجی و ورد داڕێژراوه، كه گه‌وره‌ترین گورزه له هه‌ژموونی ئێران، چونكه حكوومه‌تی كازمی ده‌یه‌وێ هه‌موو هێزه‌كانی عێراق له سوپا و دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدرالی و حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه، كه ئه‌مه‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له شكاندنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه، چونكه هه‌مووان ئه‌وه به ڕوونی ده‌زانن، كه ئێران كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر به‌شێكی دیاری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن و ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له تارانه‌وه وه‌رده‌گرن و خۆیان به عێراقی نازانن و بگره به سه‌ربازی به‌ره‌ی "موقاوه‌مه" ناوی خۆیان ده‌به‌ن.
يه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان گورزێكه له ئێران و ده‌یه‌وێ میلیشیاكان له ده‌ستی تاران دوور بخاته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به ڕوونی ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه حكوومه‌تی نوێ نایه‌وێ عێراق ببێته گۆڕه‌پانێی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش په‌یامێكی تری ناڕاسته‌وخۆ بوو بۆ تاران، چونكه ئه‌وه هێزه‌كانی نزیك له ئێرانن، سه‌دان جار مووشه‌كبارانی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان كرد و ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردی، ته‌نیا یه‌كجار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بوو له عێراق، كه ئه‌ویش كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بوو، وه‌كو تر ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی هێرشه‌كانی ئێران و بریكاره‌كانی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و باڵوێزخانه‌كه‌ی له به‌غدا، بۆ ڕێزگرتن له حكوومه‌تی به‌غدا، هیچ وه‌ڵامێكی ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه و داوای له حكوومه‌ت كردووه كه ئه‌و دۆخه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران نه‌ك هه‌ر حساب بۆ حكوومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵكو به ته‌واوی ئاماده‌ن گولـله له دژی حكوومه‌ته‌كه بته‌قێنن و ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به ڕووی ئێران بوه‌ستێته‌وه.
ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و سه‌روه‌ی و هاریكاری له ناوخۆی عێراق و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كارێكی گرنگ و زۆر پێویسته بۆ عێراقی دوای حوكمی دیكتاتۆری و شه‌ڕی مه‌زه‌وی و شه‌ڕی تیرۆر، ئه‌وه ئه‌م ستراتیجه‌یه كه به‌غدا پێویسته بیگرێته‌به‌ر و چیتر ناكۆكییه‌كانی ناوخۆ و ناكۆكییه‌كانی له نێو گۆڕه‌پانی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی ناوچه‌كه قووڵتر نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو كار بۆ چاره‌سه‌ركردن و هێوركردنه‌وه‌یان بدات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق پڕه له ته‌نگژه و زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی هه‌نگاوی باشی ناوه و هه‌ر هیچ نه‌بێ له ڕووی دیموكراسییه‌وه توانی هه‌یبه‌ت بۆ ئازادی ده‌ربڕین له عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م خۆپێشانده‌ره گیراوه‌كانی ئازاد كرد و دووپاتی له‌سه‌ر بوونی ئازادی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كرده‌وه.
گفتوگۆی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی شكستهێنانی هه‌ژموونی ئێران
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا، گفتوگۆی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، خاڵێكی ئه‌رێنی گرنگی ئه‌و حكوومه‌ته‌یه، چونكه واشنتن ئێسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌نگاو ده‌نێت و له ڕووی ورده‌كارییه‌وه‌یش هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ سه‌روه‌ری عێراق و دروستكردنی حكوومه‌تێكی تۆكمه و دوور له بوونی هێزی میلیشیایی دووپات كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دووپاتی له پشتیوانی به‌غدا له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش گه‌ره‌نتی باشن بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق، تا پشتئه‌ستوورانه بڕیار بدات و ترس و له‌رزی له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كان نه‌بێت.
له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یش دا هاتووه، له ڕووی جه‌ماوه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یش كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به ته‌واوی پشتیوانی حكوومه‌تن له دۆسیه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران، چونكه له خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو به ته‌واوی ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به ده‌ركه‌وت، كه ده‌یانه‌وێ نه‌بن به ژێر ده‌سته‌ی ئێران و به هه‌موو توانایه‌ك دژایه‌تی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیان له عێراق ده‌كرد، هه‌ر حكوومه‌تێكیش پشتیوانی ڕه‌های جه‌ماوه‌ری له پشت بێت، له دۆسیه و بوار و بابه‌تێك، ئه‌وا ده‌توانێ به متمانه‌ی ته‌واوه بڕیار بدات و سڵ له كاره‌كانی نه‌كاته‌وه.