دەربەندیخان.. بە پێشنیازێكی "وشە" شەقامێك بەناوی لەیلای بێلانە دەكرێت

:: PM:08:24:09/07/2020 ‌

 بە پێشنیازی دەزگەی میدیایی "وشە"، شارەوانی دەربەندیخان، بڕیاری دا شەقامی سەرەكیی ناو بازاڕی شارۆكەكە بەناوی لەیلاوە ناو بنێت، ئەو ژنەی زیاتر لە چارەكە سەدەیەك بێلانە بوو و لە شەقامەكانی دەربەندیخان دەژیا.
زیاتر لە چارەكە سەدەیەك شەقامەكانی دەربەندیخان لانەی بووە
 زمناكۆ ئەنوەر، سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، لە رێگەی "وشە"وە، بڕیاری دا شەقامی سەرەكیی شارۆكەی دەربەندیخان ناو بنێ لەیلا، ئەو لێدوانەی سەرۆكی شارەوانی دەربەندیخان، پاش پێشنیازێكی "وشە"ە هات لەبارەی گرنگی ون نەبوونی ناوی ئەو ژنەی زیاتر لە چارەكە سەدەیەك شەقامەكانی دەربەندیخان لانەی بووە.

 حەكیم عەبدولكەریم، یەكێك لە كەسایەتییەكانی شارۆكەی دەربەندیخان، كە بە رووخساری دەربەندیخان، دەناسرێت، ئەو هەنگاوەی بە پیرۆز وەسف كرد .

 لەیلا ناوی تەواوی وەحیدە وەلید بوو، بەر لە 27ساڵ گەرمیانی جێ هێشت و بەهۆی چیڕۆكی تاڵی ژیانییەوە، زیاتر لە چارەكە سەدەیەك بەتەنیا لە شەقامەكانی دەربەندیخان ژیانی هەڵبژارد و بووە هێمای دەربەندیخان، بەرلە دوو رۆژ بە مردنی خەڵكی ئەو شارە نیگەران بوون.

 گەرمیان/ سەبری هۆرێنی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل