زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌نده دیارانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و دنیادا زۆرترین چاویان له‌سه‌ره. له‌ناویاندا زۆریان كاتێك هه‌ست به نزیكبوونه‌وه‌ی مردن ده‌كه‌ن، وه‌سیه‌ت بۆ كه‌سانی نزیكیان ده‌كه‌ن، جاریش هه‌یه بێ نه‌خۆشی و به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌ن، به‌هه‌مانشێوه وه‌سیه‌ت ده‌كه‌ن. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له‌ناو وه‌سیه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌نداندا، ته‌نیا چه‌ند وه‌سیه‌تێكی ئاماژه پێ داوه كه وه‌سیه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن.
وه‌سیه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن
ئه‌حمه‌د زه‌كی كه ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری سینه‌مای میسری بوو، به‌رله‌مردنی وه‌سیه‌تی بۆ خوشكێكی كردووه كه له دوای مردنی، ژیانی نه‌كرێته كارێكی هونه‌ری، كه‌چی ئێسته هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ره‌مه‌زان له فیلمێكدا رۆڵی ئه‌حمه‌د زه‌كی ده‌بینێت.
یه‌حیا فه‌خه‌رانی كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی میسره، له ئێسته‌وه وه‌سیه‌تی بۆ منداڵه‌كانی كردووه دوای ئه‌وه‌ی ده‌مرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی مادیی له حكوومه‌ت وه‌رنه‌گرن ئه‌گه‌ر پاره‌شیان نه‌بێت، چونكه نایه‌وێ له دوای مردنیشی موزاده‌یه به خۆی و ناوه هونه‌رییه‌كه‌ی بكرێت.
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب فه‌رید ئه‌تڕه‌ش، به‌رله‌مردنی وه‌سیه‌تی بۆ فوئادی برای كردووه كه له دوای مردنی، گۆڕه‌كه‌ی له ته‌نیشتی ئه‌سمه‌هانی خوشكی بێت، هاوكات وێنه‌یه‌كی دایكی له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی دابنێن تا له‌ناو گۆڕه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵیدا بێت.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د فه‌وزی كه ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژێكی ناوداری میسره، به‌رله‌مردنی نامه‌یه‌كی بۆ هه‌وادارانی نووسیوه و تێیدا وه‌سیه‌تی كردووه ئه‌مڕۆ نه‌ینێژن، به‌ڵكو سبه‌ی كه هه‌ینی بینێژن. واته ئه‌و هونه‌رمه‌نده له رۆژی پێنجهمشدا هه‌ستی به مردنی خۆی كردبوو، بۆیه ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی كردووه.
هونه‌رمه‌ند فاتن حه‌مامه وه‌سیه‌تی كردووه له دوای مردنی پرسه‌ی بۆ نه‌گێڕن، تا كچه تاقانه‌كه‌ی كه له ئه‌وروپا ژیاوه و له داونه‌ریتی میسر بێ ئاگایه، شه‌رمه‌زار نه‌بێت، كه‌چی هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی دنیای عه‌ره‌بی محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب پرسه‌ی بۆ گێڕابوو.