ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌مووز، یه‌ك ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، ئه‌و كابینه‌یه‌ى كه سەرەڕای ئاستەنگییه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان، بەڵام توانیوویەتی بەشێکی زۆری کارنامەکەی جێبەجێ بکات و ببێت به حكوومه‌تى خه‌ڵك.
حکوومەت کار بۆ چارەسەرکردنی دۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکات
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندامێكی كورد لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، كابینه‌ی نۆیه‌م سووره له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌رپرسان و هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌یش ئومێدیان به هه‌نگاوه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ته‌مووز، ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی كورد لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابروودا هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئێمه له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و هه‌وڵانه‌ین كه له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه دراوه بۆ پاراستنی ناوچه كوردستانییه‌كان و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌و ڕه‌وه‌شه‌وه هه‌نگاو نراوه، به‌ڵام دۆخی عێراق ئاسته‌نگی به‌خۆوه بینی له‌ڕووی ته‌ناهی و په‌كخستنی حكوومه‌ت و گرفتی ته‌ندروستی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده باسی له‌وه‌كرد، له یه‌كه‌م گوتاریدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پاراستن و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخى ناوچه كوردستانییه‌كانى كرده‌وه.
به‌شیر عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی گولاڵه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان داواكاری شه‌قامه له ناوچه كوردستانییه‌كان، هیوامان به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان.
خه‌لیل ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری ئاواره‌كانی شاره‌دێكانی گولاڵه و سه‌عدییه، له‌سه‌رهه‌مان پرس له رێى "وشه" به‌گرنگیه‌وه له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕوانی و باسی له‌وه‌كرد، ئێمه ئاگاداری په‌رۆشی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان.
دووپاتى كرده‌وه، ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌نیا به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئاسایی ده‌بێته‌وه بۆ دۆخی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2107، بۆیه له چاوه‌ڕوانی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مداین بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان تا پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه.
شایه‌نى باسه ئێسته کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنه‌رایەتی سه‌رده‌مێكی نوێی حكوومڕانى ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دەیەوێت پێوه‌ندییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی ئامانجدار بوونیاد بنێت.
لاى هه‌موومان ڕوونه كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کار بۆ چارەسەرکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە ژێر ڕۆشنایی نەخشە ڕێیەک کە بەگوێرەی ماددەی 140ى ده‌ستوورى دەکات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی