نیویۆرك تایمز: تەقینەوە لە وێستگە ناوكییەكەی ئێران لەمێژبوو پلانی بۆ دانرابوو

:: PM:02:14:11/07/2020 ‌
ماوەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە وێستگەی ناوكیی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهانی ئێران رووی دا و زیانێكی زۆری بەو وێستگەیە گەیاند، ئاشكرا بووە ئیسرائیل لە پشتەوەی ئەم هێرشە بووە و لەمێژە پلانی بۆ داڕشتبوو و ئەمەریكاش لە هێرشەكە ئاگادار بووە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردەوە، تەقینەوە لە بەشی سانتریفوژەكانی وێستگەی ناوكیی نەتەنز دەمێك بوو پلانی بۆ داڕێژرابوو و ئەم هێرشەش وادەكات لانی كەم دوو ساڵ چالاكی ناوكیی ئێران لەم وێستگەیە دوادەخات.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، هەرچەندە هەندێك سەرچاوە باسیان لەوە كردبوو بە دانانەوەی بۆمب ئەو هێرشە ئەنجام دراوە، بەڵام نیویۆرك تایمز زیاتر پێداگری لەوە كردووە هێرشەكە لە رێی هاككردن و سیستمی ئینتەرنێت بووە كە وایكردووە كێشە لە كاركردنی بەشەكە بێتە كایەوە.

ئێران سەرەتا رووداوی تەقینەوەی نەتەنزی بە شتێكی ئاسایی لە قەڵەم دا، بەڵام دواتر بڵاوی كردەوە كە جۆرێك خرابكاری هەبووە و تەقینەوە كە بنەكە رووی داوە.

كۆمەڵێك تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگاكانی تاران، ئیسفەهان و خووزستان روویان داوە
لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا كۆمەڵێك تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگاكانی تاران، ئیسفەهان و خووزستان روویان داوە و ئەم رووداوانەش پێوەندییان بە یەكترەوە هەیە.


وشە - سلێمان تاشان