كه‌مێك پێش ئێسته وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارى نوێى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا ڕاگه‌یاند.
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى وەزارەتی تەندروستی بڵاوى كردووه‌ته‌وه، "له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوودا دوو هه‌زار 734 تووشبووی تر‌ى كۆرۆنا له سه‌رجه‌م شاره‌كانى عێراق تۆمار كراون."
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون له سه‌ره‌تاوه تاكو ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ى ته‌مووز، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 75 هه‌زار و 194 تووشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕوونى كردووه‌ته‌وه، له 24 سه‌عاتى ڕابردوودا 95 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌وه‌یش كۆی گشتی گیان له ده‌ست دان بۆ سێ هه‌زار و 55 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی كردووه، هه‌ر له‌ماوه‌یه‌دا هه‌زار و 699 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوونه چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبووانیش بۆ 43 هه‌زار و 79 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
شایانی باسه، له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌شت هه‌زار و 937 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 211 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 306 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.