جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ركووك/ گه‌رمیان، مه‌تری زیادبوونی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌و دۆخه‌ی ئێسته سه‌رژمێری بكرێ كورد كه‌ركووك له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز، دیاری حوسێن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك/ گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی ده‌ستوور پێویسته دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌ی ئێسته راپرسی له كه‌ركووك بكرێت عه‌ره‌به‌كان سه‌رده‌كه‌ون
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته عه‌ره‌بێكی زۆر بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان هاورده كراون له‌كاتێكدا پێشتر 20 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوویان له حكوومه‌تی عێراق پێ درابوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی كورد تێكبده‌ن له‌و ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌ی ئێسته راپرسی له كه‌ركووك بكرێت عه‌ره‌به‌كان سه‌رده‌كه‌ون و ده‌بنه زۆرینه و كوردیش شاره‌كه به ته‌واوی له ده‌ست ده‌دات، چونكه ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵی عه‌ره‌ب هاورده‌ی كه‌ركووك كراون.
به‌پێی ئامارێك كه له میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه له دوای ڕووخانی رژێمی به‌عس له 2003وه ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌ركووك 700 هه‌زار كه‌س بووه و ئێسته بووه‌ته ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب زیادی كردووه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم