هه‌ردوو زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و سۆران له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان ماڵپه‌ڕێك و مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیجیتاڵی داده‌مه‌زرێنن و ته‌واوی به‌ڵگه و زانیارییه‌كانیان دۆكیۆمێنت ده‌كرێت و چه‌ندان توێژینه‌وه‌یش ده‌نووسرێته‌وه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه گرنگه
د.نه‌ریمان هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕاگری كۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زانكۆی سۆران و هه‌ڵه‌بجه یاداشتی لێكتێگێشتنیان واژوو كردووه بۆ پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش، یه‌كێك له‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی زانیارییه‌كانی سه‌ر جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه دۆكیۆمێنت ده‌كرێ.
زیاتر گوتی، ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه گرنگه ئه‌ویش دروستكردنی ماڵپه‌ڕێك و مۆزه‌خانه‌یه‌كی دیجیتاڵییه، ته‌واوی به‌ڵگه و زانیاری و دۆكۆمێنته‌كان له‌و ماڵپه‌ڕ و مۆزه‌خانه‌یه داده‌ندرێت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه تیمێك له نێوان هه‌ردوو زانكۆ بۆ پڕۆژه‌كه پێكهاتووه، "داتا په‌یسێك دروست ده‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ر ڕۆژی كیمیابارانه‌كه".
هۆلۆكۆست و هێرۆشیما و ناكازاكی مۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و هه‌ڵه‌بجه‌یش ده‌یه‌وێ به‌و هه‌نگاوه بچێته ئه‌و ئاسته و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌رشیڤ بكات.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ