گۆرانیبێژ كاروان هه‌ورامی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕانی له دنیای هونه‌ری، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو یه‌كه‌م به‌رهه‌می به شێوه‌ی كلیپ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، هونه‌رمه‌ند كاروان هه‌ورامی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دابڕان له كاری هونه‌ری خه‌مێكی قووڵ بوو بۆ من، كلیپێكی نوێم به‌ناوی "
بێخه‌م" بڵاو كرده‌وه."
زیاتر گوتی، "تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌نی گۆڤه‌ند نووسراوه، كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ی له‌لایه‌ن N5 Picture ئه‌نجامدراوه."
كاروان هه‌ورامی /38 ساڵ/، خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێیه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریی به‌ناوی "ئێسته دڵم ته‌نگه"، بڵاو كرده‌وه و له كوردستان به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی هه‌وادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه، دوایه‌مین به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش به ناوی "به‌سه" بوو، زیاتر له 10 ساڵه له بواری هونه‌ریدا ده‌ركه‌وتووه و گۆرانییه‌كانی به ستایلی پۆپ ده‌ڵێت، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی.