سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌كان له عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رژده له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆكان دوا ده‌خات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ته‌مووز، د.عه‌لا مه‌كی سه‌ركرده‌ی سوننه‌كان و ئه‌ندامی پارتی نیشتیمانی عێراقی بۆ "وشه" گوتی، پێویسته گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام ناكرێت گفتوگۆكان به‌خاوی به‌رێوه بچن.
حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆكان دوا ده‌خات
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت رژده بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات و حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆكان دوا ده‌خات، بۆیه پێویسته ئه‌وانیش ھاوشێوه‌ی ھه‌رێم رژد بن تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.
مه‌كی باسی له‌وه كرد، پێویسته حكوومه‌تی عێراق پرسی مووچه تێكه‌ڵ به كێشه‌كان نه‌كات، چۆن مووچه‌خۆرانی عێراق مافیان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی مووچه مووچه‌خۆرانی كوردستانیش هه‌مان مافیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌یه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ی سوننه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه كه ده‌ستوور بنه‌مای گفتوگۆكان ده‌بێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.
وشه/ بڵند ئیبراهیم