به‌ناز مه‌حموود كچه كوردێكی خه‌ڵكی باشووری كوردستان و نیشته‌جێی به‌ریتانیا بوو، به‌ڵام به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌می و دروستكردنی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تر، ساڵی 2006 له‌لایه‌ن باوكی و مامییه‌وه له له‌نده‌ن به دڕندانه‌ترین شێوه كوژرا، ئێسته دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن خوشكی به‌نازه‌وه، جارێكی تر میدیاكانی به‌ریتانیا چیرۆكه‌ی به‌نازیان هێناوه‌ته‌وه به‌رباس و قسه‌كانی خوشكه‌كه‌یشی به بایه‌خه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پایزه مه‌حموود خوشكی به‌نازه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی باس له‌وه ده‌كات، كه خۆی و به‌نازی خوشكیشی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه له ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی و بێ ویستی خۆیان به‌شوو دراون، ئه‌و ده‌ڵێ، كاتێك من هاوسه‌رگیرم به زۆر پێ كرا ته‌مه‌نم 16 ساڵ بوو و به‌نازی خوشكیشم ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 ساڵ بوو.
ماڵپه‌ڕی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر به‌ناز و گرته ڤیدیۆیی خوشكه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، به‌ناز مه‌حموود له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2006 به ڕاسپارده‌ی باوكی و مامی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوژراوه و كۆتایی به ژیانی هێنراوه. هۆكاری ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به‌ناز له هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیابووه‌ته‌وه كه له ته‌مه‌نی 17 ساڵی و به زۆر شووی پێ كردووه و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تر به ناوی ره‌حمه‌ت سلێمانی داناوه.
باوك و مامی ئه‌و كچه هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان كه كۆتاییان به ژیانی به‌ناز هێنا، به‌ڵكوو 10 ساڵ دوای كوشتنی ئه‌و له 2016 ره‌حمه‌ت سلێمانیش له ماڵه‌كه‌ی كوژرا له ناوچه‌ی دورستی به‌ریتانیا، هۆكاری ئه‌و دوو تاوانه‌یش بۆ چه‌مكێك ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كه پێی ده‌گوترێت "شه‌ره‌ف" و له نێو كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان زۆر باوه و زۆر خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌كوژرێت.
له 2006 به‌ناز له‌سه‌ر شه‌ره‌ف له له‌نده‌ن كوژرا
پایزه مه‌حموود له گرته ڤیدیۆیه‌كه نهێنی به‌شوودانی خوشكه‌كه‌ی به زۆر له ته‌مه‌نی 17 ساڵی ده‌گێڕێته‌وه و باس له خۆیشی ده‌كات، كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵی به زۆر به پیاوێك دراوه كه پیشه‌ی پۆلیس بووه و ته‌نیا چه‌ند جارێك له دووره‌وه بینیوویه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ستێكی بۆی هه‌بێ، ناچار كراوه شووی پێ بكات و له‌گه‌ڵی بژی.
پایزه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌میش سه‌ره‌تا ویستوویه‌تی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی به‌رانبه‌ر خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نجام درا، وایكرد كه ئه‌و ئارام بگرێ و په‌له نه‌كات له بڕیاردان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌كخۆی باسی لێوه ده‌كات ژیانێكی زۆر ناخۆشی هه‌بووه و پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 28 ساڵ بوو كاتێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پایزه‌ی 16 ساڵان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی زۆری داوه.
له ڤیدیۆكه پایزه ده‌ڵێ، دواجار من خۆشبه‌ختانه چاره‌نووسی خوشكه‌كه‌م نه‌بوو و توانیم له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووم جیا ببمه‌وه و ئازادانه بژیم، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌یش بڵێم كه هاوسه‌رگیری به زۆره‌ملێ و له ته‌مه‌نی بچووك ته‌نیا له له‌نده‌ن و وێست میدلاندز بوونی نییه، به‌ڵكو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر فره‌وان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌یه، به گشتیش له ته‌واوی جیهان ئه‌و حاڵه‌تانه به‌دی ده‌كرێت، هیچ مافێك بۆ كچان ناهێلرێته‌وه و باوكان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كچه‌كانیان ده‌ده‌ن و تووشی ژیانێكی پڕ له مه‌رگه‌ساتیان ده‌كه‌ن.
خوشكه‌كه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی نهێنی ژیانی خۆی و به‌ناز بڵاو ده‌كاته‌وه
ده‌یلی مه‌یل له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی پایزه، تاوانی به‌نازی بیری هه‌موو خه‌ڵكی به‌ریتانیا هێناوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، هۆكاری كوشتنی به‌ناز به‌شێكی بۆ كه‌مته‌رخه‌می پۆلیس ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و چه‌ند جارێك له كۆتایی ساڵی 2005 سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی كردووه و ئاگه‌داری كردوونه‌ته‌وه، كه كه‌سانی كورد و عێراقی به دواوه‌ین و چاودێری ده‌كه‌ن، به‌ڵام پۆلیس بابه‌ته‌كه‌ی فه‌رامۆش كردووه، بۆیه سه‌ره‌نجام به‌مشێوه دڕندانه‌یه كۆتایی به ژیانی به‌ناز هێنرا.
له ساڵی 2007 باوك و مامی به‌ناز له به‌ریتانیا گیران و دادگه دوای سێ مانگ لێكۆڵینه‌وه و دانیشتن له‌سه‌ر دۆسیه‌كه حوكمی 20 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان سه‌پاند، چونكه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێكاری تاوانه‌كه نه‌بوون، به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای ئه‌وان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام پاشان عومه‌ر حوسێن و محه‌مه‌د سالح كه خزمی به‌نازن و تاوانه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه توانرا له عێراق بگیرێن و دادگه‌یی بكرێن و حوكمی زیندانی هه‌میشه‌یییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له كۆتاییش دا خوشكه‌كه‌ی به‌ناز داوا له هه‌موو كچان و ژنان ده‌كات كه ئه‌م تاوانانه‌یان له دژ ئه‌نجام ده‌درێ، به منداڵی و به زۆر به‌شوو ده‌درێن، كه بێنه ده‌نگ و ئه‌و سته‌م و تاوانه قبووڵ نه‌كه‌ن و پێویسته هه‌مووان پشتیوانی یه‌كتر بین و هاوكار بین، تا بتوانین به ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه قێزه‌وانانه زاڵ بین، هیچ كه‌سێكی تر چاره‌نووسی وه‌كو من و به‌نازی خوشكم نه‌بێ و به زۆر و بێ هیچ چێژێك ژیانی هاوسه‌رایه‌تی به‌ڕێ نه‌كات.