به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رای گه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی سلێمانی و ئه‌و شكانه‌ی به‌هۆی بۆری ئاوه‌وه له ماوه‌ی دوایی رووی دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ناردنی بودجه‌یه‌كی بۆ ئه‌و كێشانه داوه و چاوه‌ڕێی هاتنی پاره‌كه ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، ئامانج جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوی سلێمانی به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه بۆری سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوكان - سلێمانی له پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار شكا، داوامان كرد كه بڕه پاره‌یه‌كمان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و هه‌ندێ كێشه‌ی تر.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی هه‌بووه بۆ داواكه‌ی سلێمانی كه پارێزگار داوای پاره‌ی كردبوو وه‌ك بودجه له وه‌زیری دارایی، حكوومه‌تیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردن كێشه‌كه‌ی داوه له رووی مادییه‌وه و به‌ڵێنی داوه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك بودجه ره‌وانه‌ی سلێمانی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
حكوومه‌تیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردن كێشه‌كه‌ی داوه له رووی مادییه‌وه
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كرد، هه‌ندێ كێشه و گرفت هه‌ن پێویستیان به بودجه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵێنمان پێ دراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بڕی 100 ملیۆن دینارمان بۆ ره‌وان به‌كرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێویستیان به زووچاككردن هه‌یه.
شایه‌نی باسه هه‌فته‌ی رابردوو بۆری سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار ته‌قی و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بڕا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی