كۆمپانیایەكی توركی پێداویستی پزیشكیی گەیاندە هەرێمی كوردستان

:: AM:10:47:19/07/2020 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن كۆمپانیایەكی توركی پێداویستی خۆپارێزی بۆ كارمەندانی تەندروستی دابین كراوە و لە سەرجەم بنكەكانی تەندروستی دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی تەمووز، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لەلایەن كۆمپانیایەكی توركی بڕێك پێداویستی پزیشكی بۆ هەرێمی كوردستان دابین كراوە.

بەمنزیكانە بەسەر سەرجەم بنكەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت
وەزیری تەندروستی گوتی، ئەو كۆمپانیایە پێنج جۆر پێداویستی بۆ دابین كردووین كە سەرجەمیان بۆ خۆپارێزیی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستییە لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا، بەمنزیكانە بەسەر سەرجەم بنكەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە چەندان پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە سەنتەرەكان تووش بوونە و چەند كەسێكیان گیانیان لە دەست داوە .

ڕوونی كردەوە، پێویستە سەرجەم كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان هاوكاربن تا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین و ئەو دۆخەی ئێستە هەیە كۆتایی بێت.






وشە - رامیار جەواد