میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كان قه‌ڵسه، بیانوویش بۆ سوپای عێراق ده‌هێنێته‌وه كاتێك هه‌وڵی داگرتنی ئاڵای كوردستانیان داوه و ئاڵای عێراقیان داناوه.
ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا كه زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، گه‌ڕاوه به دوای ئه‌و بۆچوونانه‌ی له فه‌یسبووكه‌وه باسی داگرتنی ئاڵای كوردستانیان له سنووری كفری كردووه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌كاتی هاتنی هێزێكی عێراقی ئه‌و كاره ئه‌نجام درا.
میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی /جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به باڵ و گرووپه‌كانی ناو ئه‌و حزبه‌ن/ ده‌یانه‌وێ شكۆ بۆ ئاڵای عێراق و میلیشیا هاوبه‌شه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه
ماڵپه‌ڕه‌كه ناوی هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ناڕازین له داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌سفی كردوون كه ئه‌وانه به‌كرێگیراون، له‌كاتێكدا زمانحاڵه‌كه‌ی یه‌كێتی پارێزگاری له ئاڵای عێراق كردووه نه‌ك كوردستان و شانازیشی به داگرتنی ئاڵای كوردستان كردووه.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ یه‌كێك له چالاكانی سیاسییه و بۆ "وشه" گوتی، به‌رده‌وام شانازی به هه‌ڵكردی ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌كات و ئه‌وه‌یشی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌یكه‌ن، حاڵێكی خراپه تێی كه‌وتوون كه له داهاتوو خه‌ڵكی كوردستان باشتر بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه.
ڕوونتر:
هێزێكی عێراقی به بیانووی ئۆپراسیۆن بۆ یه‌كه‌مجار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هاتنه سنووری "كارێزه" له كفری، له كاتی هاتنیشیان ئاڵای كوردستانیان داگرت و ئاڵای عێراقیان هه‌ڵكرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سووكایه‌تییان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه و گه‌نجان كردووه.
میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی /جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به باڵ و گرووپه‌كانی ناو ئه‌و حزبه‌ن/ كه‌وتوونه‌ته پارێزگاریكردن له‌و ڕووداوه و ده‌یانه‌وێ شكۆ بۆ ئاڵای عێراق و میلیشیا هاوبه‌شه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ر دوێنی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا لیوا عوسمان حه‌سه‌ن فه‌رمانده‌ی گه‌رمه‌سێر له‌گه‌ڵ "وشه" رای گه‌یاند، ئه‌و هێزه بۆ خۆنواندن هاتبوونه ئه‌و سنووره و هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراقیش هه‌ڵه تێگه‌یشتن بووه.
یه‌كه‌مجار نییه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی به میلیشیاكانه‌وه ده‌كات و له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێسته، به‌رانبه‌ر به میلیشیاكان به فارسی ده‌ڵێن "درخدمتمیم". واتا له "خزمه‌تداین".