سایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیای زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌داته‌وه ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی بڵاو كردنه‌وه‌ی راپۆرتێكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شكۆ بۆ عێراق و ئاڵاكه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ته‌مووز، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامێكدا ڕای گه‌یاندووه كه سایتی پیوكه‌ی میدیا بابه‌تێكی دابه‌زاندووه به ناونیشانی میدیایه‌ك شكستی گه‌وره به ئاڵا داده‌پۆشێت و گله‌یی له هه‌ندێ میدیا و چالاكوانی فه‌یسبووك كردووه كه بابه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای عێراق له بازگه‌یه‌كی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په و سووكایه‌تیكردنی ئه‌فسه‌رانی عێراقی به پێشمه‌رگه‌یان گه‌وره كردووه. دواتر سایته‌كه گله‌یینامه‌كه‌ی تێكه‌ڵ كردووه به سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا و پێشوازیكردنی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، سایته‌كه هه‌لی قۆستووه‌ته‌وه ناماقووڵی و زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و داموده‌زگه‌ی هه‌رێم بكات.
خه‌ڵك فرمێسكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له یاد ناكات كاتێك بۆ تێكشكاندنی وره و كه‌رامه‌تی پێشمه‌رگه و خاك ده‌گریا
" به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی سایته‌كه به هه‌ناسه‌ته‌نگی شته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌و مافه به خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن كه به‌رانبه‌رتان به‌دگومان و دوودڵ بن. ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه هه‌موو تاكێكی كورد، هه‌موو ساتێك، دڵیان له‌ناو ده‌ستیانه نه‌وه‌ك به قه‌وڵی كاك كۆسره‌ت كاڵفامێك له پڕ ببێته ده‌ڵاڵی فرۆشتنی لایه‌ك له خاكی نیشتمان" له وه‌ڵامی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وا نووسراوه.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه خه‌ڵك به‌رده‌وام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه به قه‌وڵی كاك قوباد كه‌تنێكی تازه‌تان لێ ڕوو بدات و خوێنی شه‌هیدان و ڕه‌نج و قوربانیدانیان به‌ر با بده‌ن. ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی" هۆكاری ئه‌و كاردانه‌وانه له كاربه‌ده‌ستانی خۆتان بپرسن كه بۆ وایان كردووه هاووڵاتیانی كوردستان به‌رده‌وام ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتبێت ده‌ستی حه‌سه‌ن پلایسێك بگرن بێننه سه‌ر ماڵ و كه‌رامه‌تی كورد".
وه‌بیریان هێناوه‌ته‌وه كه خه‌ڵك فرمێسكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له یاد ناكات كاتێك بۆ تێكشكاندنی وره و كه‌رامه‌تی پێشمه‌رگه و خاك ده‌گریا و دڵی نه‌ته‌وه به‌و فرمێسكانه هه‌لاهه‌لا بوو.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌دا به ڕوونی ئه‌وه گوتراوه " چیتر ڕێ به خۆتان مه‌ده‌ن زاتی ئه‌وه بكه‌ن ناوی سه‌رۆك بارزانی تێكه‌ڵی ئه‌و بیانووه بێبنه‌مایانه بكه‌ن. كێشه و گله‌ییتان له ڕووداو و كوردستان 24 و فه‌یسبووك هه‌یه بڕۆن كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. سه‌رۆك بارزانی نه كاری به ئێوه‌یه و نه ڕێگه‌ی به ڕێگه‌ی ئێوه كه‌وتووه. بۆیه ئه‌م ناماقووڵیانه دووباره بكه‌نه‌وه ده‌بێ خۆتان و كاڵفامخانه‌تان ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌ت بكه‌ن".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ "وشه" له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه كه ئێسته هه‌ندێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی رێ بۆ سوپای عێراق و داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رانبه‌ر به میلیشیاكان به فارسی ده‌ڵێن "درخدمتیم". واتا له "خزمه‌تداین".