گه‌وره راوێژكارێكی ئه‌مه‌ریكا رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پڕۆژه‌ی چاكسازی به به‌رنامه و پلانی باشتر به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری سه‌ربازی شه‌ین سیلین كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێمی كردستان هاتووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبووه‌ته‌وه. وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ماندوونه‌ناسانه كاریكردوو رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرسی مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بینیوه.
گه‌وره راوێژكارێكى ئه‌مه‌ریكا له كوردستان ده‌ست به‌كار بوو
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، كۆلۆنێل جولیات گه‌وره راوێژكاری ده‌ستبه‌كاربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده بووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پڕۆژه‌ی چاكسازی به به‌رنامه و پلانی باشتر به‌رده‌وام ده‌بن.