له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، ڕێكخراوی نوێ به هاوكاری كۆنسوڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كه‌مپینی خۆپارێزی له كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا.
هێرۆ وه‌كیلی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ژنان له ڕێكخراوی نوێ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌مپینی خۆپارێزی له كۆرۆنایان ڕاگه‌یاند، تێچووی داراییه‌كه‌ی كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر گرتوویه‌تییه ئه‌ستۆ.
كه‌مپینه‌كه چه‌ند چالاكییه‌ك له خۆ ده‌گرێت
زیاتر گوتی، كه‌مپینه‌كه چه‌ند چالاكییه‌ك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه 20 هه‌زار ده‌مامك له‌لایه‌ن 20 ژنی هه‌ڵه‌بجه‌وه دروست ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ 12 به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی له ڕادیۆی نوێ په‌خش ده‌كرێن، ١٠ ڕێكلامی ڤیدیۆیی خۆپارێزی له سۆشیال میدیا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
"ئامانج له پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه به‌هه‌موومانه‌وه بتوانین پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بین و ئه‌و ده‌زگا و شوێنانه‌ی ناتوانن ده‌مامكی خۆپارێزییان ده‌ست بكه‌وێت، ئێمه بۆیان ئاماده ده‌كه‌ین، هه‌لی كاریش بۆ ژنان ده‌ڕه‌خسێنین". هێرۆ وه‌كیلی وای گوت.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، كه‌مپینه‌كه تا مانگی 10ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، 20 هه‌زار ده‌مامك له‌لایه‌ن 20 ژن به‌شدارن له دروستكردنیاندا.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌مامكه‌كان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی، دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و نه‌خۆشخانه‌كان و هاووڵاتییان له ناوبازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و كاسبكاران.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ