دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری داوه ئاپی تیك تۆك كه ئاپێكی چینییه له ئه‌مه‌ریكا ڕابگرێت.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرای كردووه، دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له‌به‌ر پرسی هۆنگ كۆنگ و چۆنیه‌تیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكچوو، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر كۆمپانیا تهكنۆلۆجییهكانی چین زیاتر كردووه. له‌ناویاندا تیك تۆك كه تره‌مپ گومانی له بواره‌كانی به‌كارهێنانی ئاپی تیك تۆك هه‌یه، باوه‌ڕی وایه كۆمپانیای بایتدهنسی چینی، ئاپه‌كه بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌كار ده‌هێنێت.
تره‌مپ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی سووره و ده‌ڵێ، ده‌بێ ئاپی تیك تۆك له ئه‌مه‌ریكا ڕابگیرێت
تا ئێسته‌یش تره‌مپ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی سووره و ده‌ڵێ، ده‌بێ ئاپی تیك تۆك له ئه‌مه‌ریكا ڕابگیرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ واژووكردنی بڕیارێكی فه‌رمی بۆ ناچاركردنی كۆمپانیای بایتده‌نس تا واز له ئاپی تیك تۆك بهێنێت له‌ژێر سایه‌ی یاسای تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تا ئێسته‌یش دیار نییه داده‌خرێت یان نا.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.