سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شەش ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و كردنى به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت،
خوشك و برایانى ئێزدى به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆیان بڕوا و ئایینى خۆیان پاراستووه
ئەمڕۆ دووشەم سێی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئه‌مڕۆ به ئازارێكى قووڵه‌وه یادى شه‌ش ساڵه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان و كاره‌ساتى شنگال ده‌كه‌ینه‌وه. به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و خوشك و برا ئێزدییانه‌مان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه بوونه قوربانیى تاوانكارییه‌كى بێهاوتاى تیرۆرستانى داعش. هیچ كه‌سێك بڕواى نه‌ده‌كرد له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا مرۆڤایه‌تى جارێكى دى مه‌رگه‌ساتێكى وا ده‌بینێته‌وه كه هه‌موو جیهان شۆك ده‌كات. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى قوربانیانى كاره‌ساتى شنگال و ته‌واوى خوشك برایانى ئێزدى.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له كاتێكدا ئه‌م یاده به‌ئازاره ده‌كه‌ینه‌وه، به‌داخه‌وه هێشتا برینى خوشك و برایانى ئێزدیمان خوێنى لێ ده‌چۆڕیت و به هه‌زارانیان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن. شنگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێزدییان هێشتا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ژیانیان تێدا نییه. شنگال كراوه‌ته مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى نایاسایى كه بێباكانه له‌سه‌ر برین و خه‌مى ئێزدییان خه‌ریكى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ى سیاسیانن.
"له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ دابینكردنى سه‌قامگیرى و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و كردنى به پارێزگا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و ئیداره‌ى پارێزگاى مووسڵ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كار ده‌كات تا به هاوكاریى یووئێن و یوونیتاد ئه‌و تاوانه به جینۆساید ده‌ناسرێت و تاوانكاران ده‌درێنه دادگا و قوربانییان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه" لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکی هەرێم دا وا نووسراوە.
سەرۆکی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە، خوشك و برایانى ئێزدى به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر زێدى خۆیان بڕوا و ئایینى خۆیان پاراستووه و هه‌میشه هۆكارێكى گرنگ و كاراى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بوون و بۆ هه‌میشه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. له‌م یاده‌دا دووپات له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه كوردستان به لانكه‌ى ئارام و پارێزراوى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیش بۆ كه‌سوكارى ڕفێنراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له گه‌ڕان و ڕزگاركردنیان و هه‌وڵدان بۆ زانینى چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بین.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، سڵاو له گیانى پاكى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به سه‌رپه‌رشتیى ڕاسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، شنگالیان ڕزگار كرد و له‌وپێناوه‌دا گیانیان به‌خشى. سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش به ئێزدییان كرد. خوشك و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌میشه له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین.