دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی چوونی شاندێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ قه‌ندیل بڵاو بووه‌وه، گوایه شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه چووه‌ته قه‌ندیل، له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به
سایتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌شی كوردی ڕاگه‌یاندووه، "ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له نزیك قه‌ندیل كۆ بوونه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست نین و كۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره ڕووی نه‌داوه."
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایش ڕای گه‌یاندووه، "هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه، چیرۆكێكی ته‌واو درۆیه".
"وشه" زانیویه‌تی ئه‌و شانده‌ی چووه‌ته قه‌ندیل هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه نه‌بووه و كه‌نه‌دی بوونه، هۆكاری سه‌ردانی كه‌نه‌دییه‌كان بۆ قه‌ندیل، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سۆراخكردن و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی چوار منداڵی ڕفێنراوی كه‌نه‌دی، كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی "دكتۆر سارین ئازه‌ر"ه‌وه ڕفێنراون و رێ‌یان ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه كه‌نه‌دا.