مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی لبنان كرد، به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووت و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوان كرد و دووپاتی له پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ گه‌لی لبنان كرده‌وه.
له تویته‌ری خۆی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی، دڵمان له‌گه‌ڵ هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووته، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی لبنان له‌و دۆخه سه‌خته‌دا ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوان و برینداران ڕاده‌گه‌یه‌نین.
تا ئێسته هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان نازانرێ و ژماره‌ی قوربانیانیش ڕوو له هه‌ڵكشانه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه به‌یرووتی پایته‌ختی لبنانیان هه‌ژاند و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كان 30 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان برینداربوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زیانی مادی یه‌كجار زۆر به شاره‌كه كه‌وتووه و تا ئێسته بكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه و هۆكاره‌كانی نازانرێ و ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.