كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێرا دەبێت

:: AM:09:43:06/08/2020 ‌
گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان ڕاسپێردراو بۆ جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، كارەكان هەنگاوی باشی بڕیوە و لە ماوەی 20 ڕۆژدا 13 كیلۆمەتر بڕین و چاككردن ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان هاتووە، 13 كیلۆمەتر بڕین،  پڕكردنەوە و پاككردنەوەی شەقامی 100 مەتریی ئەنجام دراوە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو كارانە لە ماوەی 20 رۆژی كاركردنی گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە شەقامی ١٠٠مەتریی سلێمانی بووە، بریتی بوونە لە كاری بڕین و پڕكردنەوە و پاككردنەوە.

ڕۆژی 11ـی تەمووز، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانا 
باس لەوەش كراوە، لەسەر رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاری سلێمانی لیژنەیەكی باڵای لە 12 لایەنی پێوەندیدار پێكهێناوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم جێبەجێكردنی شەقامەكە.

ڕۆژی 11ـی تەمووز، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانا و دەست كرا بە دروستكردنی شەقامەكە.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی 33 كیلۆمەترە، لە ساڵی 2011وە دەست بە دیزاین و ئامادەكارییەكانی كراوە، بەڵام تا ئێستە كارەكانی پڕۆژەكە دەستی پێ نەكردووە.

لەدوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە، بڕیارە لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 13ـی شوباتی 2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە.



وشە - رامیار جەواد