دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت دۆخی سیاسیی لبنان شڵه‌قاوه و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته دژی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری راگه‌یاندنی لبنان، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
حكوومه‌ت شكستی هێناوه و توانای چاكسازییه‌كانی نییه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری راگه‌یاندنی لبنان مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه شكستی هێناوه و توانای چاكسازییه‌كانی نییه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری راگه‌یاندن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، داوای لێبوردن له لبنانییه‌كان ده‌كه‌م كه نه‌مانتوانیوه له ئاستی داخوازییه‌كانی ئه‌واندا بین، بۆیه پێم وایه گۆڕین بۆ چاكسازیی كاتی زۆری ده‌وێت، واقیعه‌كه له‌گه‌ڵ ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و توانای حكوومه‌ته‌كه، یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه.
ئێواره‌ی سێشه‌می رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت رووی دا و به‌هۆیه‌وه 154 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كاندا زیاتر له 100 كه‌س دۆخیان زۆر خراپه. هاوكات هه‌زاران كه‌سی تریش زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه.