واڵاكردنی ده‌رگای نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر، ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌و نه‌خۆشخانانه به نرخی زۆر تووشبووی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته 17 هه‌زار و 39 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه 10 هه‌زار و 143 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و 648 كه‌سیش مردوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپات ده‌كاته‌وه كه له خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه و له داهاتوودا زیاتریشی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی گوشار نه‌خرێته سه‌ر نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان، بڕیار دراوه كه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش تووشبووی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
جیا له‌وه‌ی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایی له‌سه‌ره، له هه‌مان كاتدا ئێسته به‌شێك له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به پاره سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن
جیا له‌وه‌ی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایی له‌سه‌ره، له هه‌مان كاتدا ئێسته به‌شێك له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به پاره سه‌ردانی ماڵان ده‌كه‌ن و ئۆكسجین و پێویسته پزیشكییه‌كان بۆ تووشبووی كۆرۆنا دابین ده‌كه‌ن.
شنۆ یونس هاووڵاتییه‌كی شاری هه‌ولێره و دایكی تووشی كۆرۆنا بووه، تووشبوونی دایكی شنۆ به شێوه‌یه‌كی سه‌خت بووه، به‌ڵام نایانه‌وێ بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان و پێیان وایه له‌وێ سه‌ختتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت.
شنۆ بۆ "وشه" گوتی، حاڵه‌تی تووشبوونی دایكم به كۆرۆنا دیاری كرا و دواتر هێنامانه‌وه ماڵه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێك له زۆربوونی هه‌ناسه‌ته‌نگی، بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه بڕی هه‌زار دۆلار وه‌ك زه‌مان وه‌رگیرا، دوای دوو شه‌و مانه‌وه دوو هه‌زار و 500 دۆلار دراوه.
شنۆ سه‌رباری ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی له نرخی ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییانه پێشان دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه راسته خه‌ڵك له‌سه‌ر داوای خۆی و بۆ پاراستنی تووشبووه‌كانی ده‌چێته نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه نرخی ئه‌وه‌نده به‌رز بێ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان تا به خێرایی نرخی ئه‌و حاڵه‌تانه دیاری بكه‌ن كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا هه‌یه و ویستوویانه گوشاری له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان كه‌م بێته‌وه.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیار دراوه نرخی ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییانه دیار بكرێ كه تووشبووی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن.
ڕوونیشی كرده‌وه، پێویسته نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له‌و دۆخه‌دا هاوكاری هاووڵاتییان بن و هه‌وڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه بدرێ.
له هه‌ولێر زیاتر 50 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه و ئێسته به‌شێك له‌و نه‌خۆشخانانه تووشبووی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا ناڕه‌زایی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه دروست بووه و داوا ده‌كه‌ن نرخه‌كانیان دابه‌زێنن.
"وشه" چه‌ندان به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه، ئه‌وه‌یش هۆكار بووه تا لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان بێته ده‌نگ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له‌باره‌یه‌وه ببه‌ستێ.
د. گه‌لاوێژ عوبێد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنی تووشبووی كۆرۆنا له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و گرانی نرخه‌كان كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن، تا به‌ته‌واوی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان نه‌بێت و نرخه‌كان هه‌رزان بكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، به دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و پێویسته كوالیتی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان باشتر بكرێ و نرخه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له هه‌ولێر ئێسته دیارده‌یه‌كی تر دروست بووه، ئه‌ویش به‌شێك له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به ته‌له‌فۆن ده‌چنه ماڵان و ئۆكسجین و پێویستی ته‌ندروستی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا داده‌نێن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا بڕی 200 تا 500 دۆلار وه‌رده‌گرن.
"وشه" ده‌یان ناوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لایه كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش سه‌ندیكای پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هیچ هه‌ڵوێستێكیان رانه‌گه‌یاندووه.
له هه‌ولێر زیاتر له چوار بنكه‌ی چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا هه‌یه و به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری تێدا دابین كراوه.