وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕكردنه‌وه‌ی شه‌ش پۆست له زانكۆی سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئاب، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنییه‌كاندا شه‌ش پۆست بۆ جاری یه‌كه‌م له زانكۆی سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پۆسته‌كان بریتیین له ڕاگری كۆلیژ
وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه پۆسته‌كان بریتیین له ڕاگری كۆلیژی پزیشكی، ڕاگری كۆلیژی پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری، ڕاگری كۆلیژی زمان، ڕاگری كۆلیژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان، ڕاگری كۆلێژی بازرگانی، ڕاگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان.
هه‌روه‌ها له مه‌رجه‌كاندا هاتووه كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی سی ڤی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرابێت و ناونیشانی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت و خزمه‌تی زانكۆیی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و 20ی ئابیش وه‌ك دوا واده بۆ گه‌یاندنی سی ڤی دانراوه.