حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خەرجیی قوتابیانی شنگال بۆ تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم دەگرێتە ئەستۆ و لە خولی یەكەمیش بۆ ماوەی 30 رۆژ، خەرجیی مانەوە و خواردنیان لەسەر سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بووە.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرجەم خەرجییەکانی خولی یەکەمی گرتبۆ ئەستۆ
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێم كراوە و كۆپییەكی دەست "وشە" كەوتووە، تێدا داوای 60 ملیۆن و 60 ھەزار دینار كراوە بۆ قوتابیانی شنگال كە بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە شارۆكەی سێمێل ئەنجام دەدرێت .
بەپێی ھەمان نووسراو، ژمارەی قوتابیان 429 قوتابییە كە ماوەی حەوت رۆژ دەمێننەوە و بەرەچاوكردنی دۆخی تەندروستی و خزمەتكردنی ئەو قوتابیانە، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دھۆك بۆ ساڵی 2020.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە خولی یەكەم خەرجیی مانەوە و خواردن بۆ ماوەی 30 رۆژ لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دابین كرابوو.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم