دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سسته‌می ئۆنلاین و ئه‌لكترۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بۆ نۆره‌گرتنی هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆیش هاتوچۆی سلێمانی به هه‌مانشێوه ئه‌و سسته‌مه‌ی هه‌ڵگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، له‌به‌رپابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتییان به تۆماری ئه‌لیكترۆنی، كه هۆكارێك بو بۆ ڕێكخستنی كاتی سه‌ردانیكردنی هاووڵاتییان بۆ رایكردنی مامه‌ڵاكانیان به شێوازێكی مۆدێرن و دوانه‌كه‌وتنیان له رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، بڕیاردرا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌ره‌گرتنی تۆماری ئه‌لیكترۆنی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان رابگرن، به هۆكاری پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به‌و تۆماره‌وه.
سسته‌می خۆتۆماركردنی ئه‌لكترۆنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
پێشتر هاتوچۆی سلێمانی وه‌ك هه‌وڵێكی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو دروستنه‌بونی قه‌ره‌باڵغی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، سسته‌مه‌كه‌ی كارا كردبوو.
پێشتر هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"یان راگه‌یاندبوو كه ئه‌و سسته‌مه بۆ خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی خوێنده‌واریان نییه نابێت، بۆیه لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به پاره ئه‌و كاره بۆ هاووڵاتییان ده‌كرا و سه‌ره‌یان بۆ ده‌نووسرا، بۆیه هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه.