ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی ستۆكهۆلم بۆ ئازادی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدان له سه‌ربازی كورد له ڕیزه‌كانی سوپای توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به كوردی قسه‌ی كردووه ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردادنی زۆر بووه‌ته‌وه، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر ترسناكه و ئیتر توركیا و خه‌ڵكی وڵاته‌كه كورد و په‌كه‌كه وه‌كو یه‌ك هه‌ژمار ده‌كه‌ن و خه‌ریكی له‌ناوبردنیان.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، چه‌تین دۆغان هاووڵاتییه‌كی كورده و وه‌ك سه‌رباز له سوپای توركیا دامه‌زراوه، یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لیوای پیاده‌ی 54 كه ئه‌ركیان له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی ئه‌درنه‌ی توركیایه، له‌وكاته‌ی له ئه‌ركدابوون، ئه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی تر به كوردی قسه‌ی كردووه و دوو له هاوڕێكانی له كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا، كه توركن بردوویانه‌ته شوێنێك كه كامێرای چاودێری بنكه سه‌ربازییه‌كه نه‌یگرێته‌وه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆریانداوه.
چه‌تین خۆی ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه ی.ك و ی. وای كاتێك گوێیان له‌من بوو كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تری كه كورده و سه‌ربازه له‌گه‌ڵمان به كوردی قسه ده‌كه‌م، زۆر تووڕه بوون و پێیان گوتم، ده‌بێ تا هه‌یت به هیوا بیت كه فێری زمانی كوردی بی و له قوتابخانه بیخوێنێت.
دواتر ئه‌و دوو سه‌ربازه بانگی شوێنێكیان كردووه، كه كامێراكانی چاودێری ناتوانن وێنه‌ی بگرن، كه‌وتوونه‌ته گیانی چهتینهوه و به چه‌ك له لووتیان داوه و لووتیان شكاندووه و پێیان گوتووه، كه پێویسته باجی "شه‌هیده‌كانمان" بده‌یت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ربازه توركانه‌ی كه له جه‌نگی دژ به پارتی كرێكاران كوژراون.
له ئه‌نجامی لێدانه‌كان چه‌تین ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و ئه‌مانیش به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی، سه‌ره‌ڕای شكانی لووتی، نێوچه‌وانیشی شكاوه و تووشی ئازار و ئێشێكی زۆر بووه و دواجار كه‌سێكی نه‌ناسراو له نێو سه‌ربازه‌كان فریای كه‌وتووه و له چنگی ئه‌و دوو سه‌ربازه توركه ڕزگاری كردووه، چه‌تین ده‌ڵێ، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌و كاره‌ی دوو سه‌ربازه‌كه پلان بۆ دانراوبوو و له‌خۆیه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دروست نه‌بووه.
فه‌رمانده‌ی بنكهكهیش سه‌ركۆنه‌ی كردووه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات، كه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هێرشكردنه سه‌ری خۆكارانه و ڕووداوێكی سروشتی بوو، په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌فسه‌ری شوێنه‌كه و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه ده‌كات، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌یان به "تیرۆریست" ناوی ده‌بات و ده‌ڵێ، نازانم "تیرۆریست"ێكی وه‌ك تۆ چۆن قبووڵكراوه، بێته ڕیزی سوپاوه، نابێ هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك ده‌رببڕی، بۆیه مۆڵه‌تی نه‌خۆشی بۆ ده‌نووسێ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێ و پاشانیش به‌هۆی شكاوییهكانی جه‌سته‌یه‌وه له ماڵه‌وه پشوو ده‌دات.
له‌و ماوه‌یه دۆغان سكاڵای له ناوه‌ندی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به نووسینگه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات و ڕووداوه‌كه‌یان بۆ شی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ن كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و فه‌رمانده‌كانی سوپا ڕاسپێرن، دواجار فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا پێوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ن كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسییه‌كه بكه‌ن و سكاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و سزا ده‌درێن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و هه‌نگاوه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و بابه‌ته‌كه ته‌نیا به‌ڵێن و قسه‌ی سهرزارهكیییه و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا كات كوشتنه و حكوومه‌تیش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات و دژی كورد به گشتی ده‌وه‌ستێته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه كه له‌سه‌ر په‌یڤین به زمانی كوردی، توركه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی كورد پێوه‌ندییان به سیاسهتهوهیش نییه، خه‌ریكی كاری خۆیانن، به‌ڵام ئه‌وان "هه‌مووان به تیرۆریست" ناو ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ترسناكه و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ڕق و تووڕه‌یی زۆری توركه‌كان به‌رانبه‌ر به كورد.
سكاڵای كردووه و تا ئێسته ده‌ستی ده‌ستی پێ ده‌كرێ و بڕیاری سزادانی سه‌ربازه توركه‌كان نادرێت
مانگی ڕابردوویش عوسمان ئۆجهلیلی سه‌رباز له سوپای توركیا كه به‌هه‌مانشێوه به نه‌ته‌وه كورده و سه‌رباز بووه له هێزه‌كانی "د‌رك" و ئه‌ركه‌كه‌ی له گرتووخانه‌ی به‌شی ڕۆژئاوای شاری ئزمیر بووه، به‌ڵام دوای ڕۆژێك له پێوه‌ندیكردنی به دایكییه‌وه شوێن بزر ده‌بێ، له‌كاتی پێوه‌ندییه‌كه‌یش به دایكی ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌و له دۆخێكی زۆر خراپدایه و به خیانه‌تكار تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێكیش دوای بێسه‌روشوێنبوونی ئۆزجهلیلی، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه و ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانه‌وه كوژراوه.
زوله‌یها گولوم په‌رله‌مان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ژماره‌ی كوژراوانی كورد له ڕیزه‌كانی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی تر ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، نه‌ك ته‌نیایش هه‌ر كورد، بگره عهلهویییهكانیش تووشی ئه‌و ههڵمهتهبوونهتهوه و توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به به‌رنامه ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و ده‌یانكوژن.