نرخی مۆبایل و ئایپاد بەهۆی خوێندنی ئەلیكترۆنی لە ئێران بەرز دەبێتەوە

:: PM:01:17:16/09/2020 ‌
حكوومەتی ئێران بڕیاری داوە لە زۆربەی قۆناغەكانی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین یان ئەلیكترۆنی وانەكان بگوترێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر مۆبایل و ئایپاد، بۆیەش نرخەكەیان گران بووە.

ئەفشار فرووتەن لاریجانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەندیكای فرۆشیارانی مۆبایل دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوو بەهای مۆبایل 30 تا 50% زیاتر بووە.

بەگوێرەی رادیۆ فڕەنسا، بۆ نموونە جۆرێك مۆبایل كە زۆرترین داخوازی لەسەر هەیە، لە دوو ملیۆن و 950 هەزار تمەنەوە بۆ سێ ملیۆن و 800 هەزار تمەن هەڵكشاوە.

ئەو دۆخە وای كردووە بەشێك لە فرۆشیاران هەلەكە لە قازانجی خۆیاندا بقۆزنەوە
ئەو پێی وایە ئەو دۆخە وای كردووە بەشێك لە فرۆشیاران هەلەكە لە قازانجی خۆیاندا بقۆزنەوە و هەڵاوسان بهێننە كایەوە. وەك ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی سەندیكای ئێران ئاماژەی دا، هەموو ئەو مۆبایل و ئایپادانەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێن، پێویستە خێرا لە بازاڕ بخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی كەمیی بەرهەمەكە نەبێتە هۆی گرانبوونی، هەرچەندە هەندێك لە بازرگانان بەرهەمەكە كۆگا دەكەن و رۆڵیان لە گرانكردنیدا هەیە.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌