لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی جووەكان لە ئیسرائیل ئەرمنیا بە فەرمی باڵوێزخانەی كردەوە و دوای سێ دەیە قۆناغێکی تر لە پێوەدنییەکانی دەست پێ کرد.
ئیسحاق كارامێل كاگان بەڕێوەبەری گشتی ئوراسیای وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەرمنیا كردووە و بە هەنگاویكی كاریگەر لە پێشخستنی پێوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتی هەژمار كردووە.
لە ساڵی 1992ەوە ئیسرائیل و ئەرمنیا دەستیان بە پێوەندییە دیپلۆماسییەكانیان كردووە
لە ساڵی 1992ەوە ئیسرائیل و ئەرمنیا دەستیان بە پێوەندییە دیپلۆماسییەكانیان كردووە بەڵام لەو كاتەوە باڵوێزخانەیان لای یەكتر نەبوو و ساڵی رابردوو بوو كە ئەرمنیا بڕیاری دا لە ئیسرائیل باڵوێزخانە بكاتەوە.
بەگوێرەی
بی بی سی هەرچەندە پێوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئەرمنیا لە ژێر كاریگەریی پێوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ توركیا و ئازەربایجان بووە و ئیسرائیل لە جەنگی نێوان ئەرمنیا و ئازەربایجان پاڵپشتی لە ئازەربایجان كردبوو و پێوەندییە سیاسییەكانیان گرژ ببوو، بەڵام هێشتا پێوەندیییە بازرگانییەكانیان ئاسایی بوو.
ئیسرائیل پەرەی بە پێوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە داوە لە دراوسیی ئێرانن و ئەرمنیاش لەم رووەوە گرنگیی تایبەتیی بۆ ئیسرائیل هەیە.