وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون به كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه و له‌وماوه‌یه‌دا 24 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو 444 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه 133 له هه‌ولێر و 89 له سلێمانی و 33 له گه‌رمیان و 168 له دهۆك بوون و 21یش له هه‌ڵه‌بجه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ كردووه له‌وماوه‌یه‌دا 667 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه كه زۆرترینیان له هه‌ولێر بوون.
هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوویش سه‌عاتی كه‌سێك به كۆرۆنا مردووه، چونكه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای كردووه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو 24 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.
تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 41 هه‌زار و دوو كه‌س و 26 هه‌زار و 464 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.