40 ساڵ پێش ئێسته گرژییه‌كان له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و حكوومه‌تی به‌عسی عێراق ده‌ستی پێكرد و له‌گه‌ڵ زۆربوونی گرژییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كانیش به فه‌رمی سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆری ئه‌وكاتی عێراق، فه‌رمانی جه‌نگی له دژی ئێران ڕاگه‌یاند و درێژترین شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێكرد كه له دوای هه‌شت ساڵ كۆتایی هات و ئێران هه‌میشه وه‌ك دوژمنی سه‌ره‌كی عێراق سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته دوژمنی دوێنێ بووه‌ته بڕیارده‌ر له عێراق و گه‌وره‌ترین پێگه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه.
عه‌زیز جه‌بر پسپۆر له زانكۆی موسته‌نسرییه‌ی به‌غداد له‌وباره‌وه به ئاژانسی
فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، هه‌رگیز هیچ كاتێك هیچ عێراقییه‌ك بیری له‌و ساته‌ی ئێسته نه‌كردووه‌ته‌وه و به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتووه، كه ئه‌و ئێرانه‌ی هه‌میشه وه‌كو دوژمن له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له هزری خه‌ڵكی عێراق ده‌چه‌سپێنرا، ڕۆژێك بێت، زۆرترین كاریگه‌ری و هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌بێ و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له شوێنی عێراقییه‌كان بدات.
زیاتر گوتی، خه‌یاڵكردنی شتێكی له‌مجۆره به ته‌واوی قورس بوو و جۆرێك بوو له گه‌مژه‌یی، به‌ڵام دواجار ئه‌مه بووه ڕاستی، به‌هۆی ئه‌و حزبانه‌ی كه له‌وكاته‌وه له‌لایه‌ن ئێران دروستكران و كۆمه‌ك كران و دوای ڕووخانی به‌عسیش ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و ئێسته فه‌رمانڕه‌وای عێراقن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ره‌وه گرژییه‌كان له نێوان به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی ئێران له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێكرد، دواجار گرژییه‌كان درێژه‌یان كێشا و پاشان به پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر له 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1980 به فه‌رمی جه‌نگی له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاند، كه كه‌متر له ساڵێك بوو ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست و شۆڕشی ئیسلامی ئێران له 1979 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.
سه‌ركرده شیعه‌كان له سه‌رده‌می جه‌نگه‌كه كۆمه‌كی تارانیان كرد و دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش وڵاتیان ڕاده‌ستی ئێران كرده‌وه
شه‌ڕه‌كه زۆر ماڵوێرانكه‌ر و درێژ بوو، كه به یه‌كێك له درێژترین جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێ و نزیكه‌ی ملیۆنێك كوژراوی لێكه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كانی دژ به به‌عس و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و باڵی سه‌ربازی كه بریتین له فه‌یله‌قی به‌در چوونه پاڵ ئێرانه‌وه و كۆمه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد، میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق له ڕیزی ڕێكخراوی به‌در له 1982 به‌شداری شه‌ڕیان دژی به‌عس كرد و له ته‌ك ئێران شه‌ڕی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد.
پرۆسه‌ی كۆمه‌ككردنی ئێران بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی نه‌یاری سه‌دام له دوای جه‌نگی عێراق – ئێرانیش كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكوو تا ڕووخانی به‌عس له 2003 به‌رده‌وامی هه‌بوو و دواجاریش كه به‌عس ڕووخا زۆربه‌یان گه‌ڕانه‌وه عێراق و پێگه و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و ئه‌وانه‌ی له دژی عێراق بۆ هاوكاری ئێران ده‌جه‌نگان زۆرێكیان بوون به سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسی باڵا له عێراق، كه هه‌رگیز كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ئێرانیشیان له‌یاد نه‌كرد، كه له سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبوونی به‌عس پێشكه‌شی كردن.
له ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فڕانس پرێس هاتووه، كه زۆرینه‌ی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی ئێسته له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بڕیار به ده‌ستن و ڕۆڵی كارایان هه‌یه، پێشتر له سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران و عێراق له تاران بوون و به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه كۆمه‌كی ئێرانیان ده‌كرد، له‌وانه‌یش سێ له‌و سه‌ركرده شیعانه له دوای ڕووخانی به‌عس بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی نوێ، كه ئه‌وانیش بریتین له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نووری مالیكی و عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی میلیشیای به‌در، به‌رپرسیاریه‌تی باڵایان له نێو سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق وه‌رگرت، كه پێشتر له ئێران بوون و كۆمه‌كی تارانیان له جه‌نگ دژی به به‌عس ده‌كرد.
له هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه عێراق ته‌سلیمی ئێران كراوه، پێشتر به خه‌ونیش كه‌س بیری له ڕۆژێكی له‌مشێوه‌یه نه‌ده‌كرده‌وه
ئه‌و دوژمندارییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان ئێران و عێراق، ئێسته به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی پێشووی ئێران ئێسته ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن و به ته‌واوی له هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێران و سیاسه‌تی شیعه‌گه‌ری ده‌ده‌ن.
ئێسته عێراق بووه‌ته گه‌وره‌ترین بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای ئێرانی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق خاوه‌نی زۆرترین سامانی سروشتی و نه‌وت و گازه، به‌ڵام له ئێرانه‌وه هاورده‌ی ده‌كات و كۆی قه‌باره‌ی هاورده‌ی عێراق له ئێرانه‌وه له ماوه‌ی ساڵێك ده‌گاته زیاتر له نۆ ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
محه‌مه‌د عه‌بدولئه‌میر كه یه‌كێكه له سه‌ربازه‌كانی پێشووی عێراق و به‌شداری جه‌نگی دژ به ئێرانی كردووه، بۆ فرانس پرێس ده‌ڵێ، ئه‌و عێراقیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تیان له دوای ڕووخانی به‌عس گرته ده‌ست، ڕێیان به ئێران‌دا كه بۆ وردترین بابه‌ت ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكات، وڵاته‌كه‌یان ڕاده‌ستی ئێران كرد، ئابووری و كشتوكاڵ و ته‌نانه‌ت باری ته‌ناهیش به ده‌ستی ئێرانه‌وه.
ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ده‌ڵێ، ماوه‌ی پێنج ساڵ شه‌ڕم كرد و ماوه‌ی 10 ساڵ به‌دیل گیرام له كۆتاییش دا، سه‌ركرده‌كانی شیعه عێراقیان ڕاده‌ستی ئێران كرد.