سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد

:: PM:10:56:20/09/2020 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كلیمێنس سمتنێر، كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد و لە دیدارێكدا دووپات لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە.

وەك لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك بارزانیدا هاتووە، لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر، كونسوڵی ئاڵمانیا وێڕای خۆناساندن، سوپاسی داودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هاوئاهەنگی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە.

هەروەها دووپات لە پشتیوانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پێوەندییەكانیان كرایەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل