له دوێنێ دووشه‌مه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌ڕاو و به‌ڵگه‌نامه دزه‌یان پێكراوه و بڵاوكراونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌میان به‌ڵگه و دیكۆمێنت و زانیاری نهێنین له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه و باس له گرێبه‌ست و مامه‌ڵه ئابووری و داراییه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یشی كه بووه‌ته جێی سه‌رنج ساغكردنه‌وه‌ی بڕی تریلیۆنێك دۆلاره له‌لایه‌ن بانكه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ بانكه جیهانییه‌كاندا.
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و تریلیۆن دۆلار له ڕێی مامه‌ڵه‌كردن به هۆشبه‌ر و بازرگانی به مرۆڤ و بازرگانی نایاسایی چه‌ك كۆكراونه‌ته‌وه و دواتر سه‌رجه‌میان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌همی سپیكراونه‌ته‌وه و خراونه‌ته نێو سیسته‌می دارایی جیهانه‌وه، به گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان به‌شیك له حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌یش له‌و ئۆپراسیۆنه تێوه‌گلاون و مه‌به‌ستیان بووه خۆیان له سزا و باج و گه‌مارۆی وڵاتانی جیهان ده‌رباز بكه‌ن، یان به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و كه‌مترین دۆلاریان بۆ هه‌نارده كراوه.
فینسن بریتییه له كورتكراوه‌ی US Financial Crimes Enforcement Network، كه ده‌كاته تۆڕی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و ڕیشه‌كێشكردنی تاوانی دارایی، یه‌كێكه له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له چاودێری جووڵه‌ی دراوه جۆراوجۆره‌كان له بانكه‌كانی جیهان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانی دارایی و ڕێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره كه له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا یان له جیهان به دراوی ئه‌مه‌ریكی واته دۆلار ئه‌نجام بدرێت.
پرۆسه‌كه ورد و قورسه و ئه‌وان داتای ئاڵوگۆڕی دراوی ته‌واوی بانكه‌كانی جیهان كه به دۆلار مامه‌ڵه ده‌كه‌ن لایان هه‌یه و به وردی لێكدانه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كاتێك كۆمپانیایه‌ك بڕێكی زۆری دۆلار مامه‌ڵه پێوه بكات و نامۆ بێ له‌گه‌ڵ بڕی داهات و ئه‌و سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تا كۆمپانیاكه‌ی پێ دامه‌زراوه، ئیتر ئه‌و فه‌رمانگه لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر ده‌كه‌ن و دواجار ده‌گه‌ن به ده‌رئه‌نجامێكی دروست كه ئه‌و كۆمپانیایه تاوانی دارایی ئه‌نجام داوه و پاره‌ی سپیكردووه‌ته‌وه.
به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی بڵاوكرانه‌وه و زانیاری ترسناك له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌خه‌نه ڕوو
ئه‌ركی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بریتییه له لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كردنی به‌رده‌وامی ڕاپۆرته‌كه‌ی سارس SARs كه كورتكراوه‌ی Suspicious Activity Reportsـه كه به كوردییه‌كه‌ی ده‌كاته راپۆرتی چاودێری چالاكی و جمووجۆڵی گومان‌لێكراو، ئه‌و راپۆرته به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن زۆربه‌ی بانكه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌ند و فه‌رمانگه و ده‌زگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له تاوانی دارایی ده‌نێردرێ، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
كاتێك فینسن كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی به‌دواداچوون و لێكۆڵه‌ره‌وه له‌و ڕاپۆرتانه گومانی له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵ و گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی هه‌بێت، ئه‌وا بانكه‌كه ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و تیمی تایبه‌ت له‌سه‌ر مامه‌ڵه دارایییه‌كه دروست ده‌كرێ و ئیتر زیاتر لێی ورد ده‌بنه‌وه، تا بگه‌ن به ڕاستییه‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یشی كه دزه‌یان پێكراوه له ساڵی ڕابردوو دوو هه‌زار و 500 ڕاپۆرتی جموجۆڵی دارایی كه گومانیان له‌سه‌ر بووه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه كه له نێویاندا بڕێكی یه‌كجار زۆری ده‌سته‌واره و مامه‌ڵه‌ی بانكی و دارایی بۆ "بانكی ناوه‌ندی ئیماڕات" ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پاره له‌و بانكه سپیكراوه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ی نایاسایی تێدا ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له بانكه‌كانی ئیماڕات و كه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پاره‌یان سپی كردووه‌ته‌وه بریتین له سه‌رمایه‌دارانی عه‌ره‌ب و ئاسیایی و ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌وروپی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه تێوه‌گلاون، به گشتی 108 دامه‌زراوه له 88 وڵاتی جیا جیا له نێو به‌ڵگه‌كانی فینسن بوونیان هه‌یه و له سپیكردنه‌وه‌ی پاره به بڕی تریلیۆنێك دۆلار تێوه‌گلاون.
زیاتر له تریلیۆنێك دۆلار له ڕێی بانكه‌كانی كه‌نداوه‌وه سپی كراوه‌ته‌وه
له به‌ڵگه‌كاندا ناوی زۆرێك له بانكه‌كانی كه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه و به سپیكردنه‌وه‌ی پاره تۆمه‌تبار كراون و زانیاری ورد و به‌ڵگه‌ی ڕوونیش له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره خراونه‌ته ڕوو، هاوكات چه‌ندان بانكی جیهانیش بوونیان هه‌یه، له‌وانه "دۆیچه بانك" كه یه‌كێكه له بانكه هه‌ره زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌ڵمانیا و جیهان، به گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی فینسن له 1999ه‌وه تا 2006 ئه‌و بانكه به بڕی 11 ملیار دۆلار پاره‌ی سپیكردووه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌می مامه‌ڵه‌كانیشی بۆ دامه‌زراوه حكوومی و سیاسییه‌كانی لیبیا و سووریا و بۆرمان و ئێران و سوودان بووه، به‌وهۆیه‌وه واشنتن به بڕی 258 ملیۆن دۆلار سزای به‌سه‌ر دۆیچه بانك سه‌پاند.
له‌باره‌ی ئه‌و باند و گرووپ و ڕێكخراوانه‌یشی كه له پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و تریلیۆن و ملیاران دۆلاره قازانج ده‌كه‌ن، له به‌ڵگه‌نامه‌كان هاتووه، كه ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده و تاڵیبان و حزبوڵا و زۆرێك له بانده‌كانی مافیای مه‌كسیك كه بازرگانی به مرۆڤ و هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، سوودیان له‌و كه‌لێنانه وه‌رگرتووه و پاره‌ی زه‌به‌لاحیان سپیكردووه‌ته‌وه و سه‌رمایه‌ی زۆریان به فه‌رمی بۆ ده‌سته‌به‌ركراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌نیا دۆیچه بانكیشی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو بانكی ئێچ ئێس بی سی به‌ریتانی و جی پی مۆرگانی ئه‌مه‌ریكیش له‌و تاوانانه تێوه‌گلاون، ئه‌مه‌یش بێ متمانه‌یی ته‌واوی به سیسته‌می دارایی و بانكداری له جیهان دروست كردووه.