بڕیاره دوو ڕۆژی تر سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی كێشه و گرفته گه‌وره‌كانی سه‌ر یه‌كێتییه‌كه بكه‌ن، كه گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانیش بریتین له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له 31ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ساڵی داهاتوو به ته‌واوی به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت، هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ كوشتنی ئه‌لیكسی ناڤالنی به‌رهه‌ڵستكار و توندوتیژی و ته‌نگژه‌كانی بیلاڕووس و جموجۆڵه‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، باس و خواسی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بن.
ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی دنیس ماكشینی وه‌زیری پێشووی كاروباری ئه‌وروپا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، هه‌موو دۆسیه و ته‌وه‌ره‌كانی تر ئاسایین و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له هه‌مبه‌ر كێشه‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوڕان، به‌ڵام پرسی توركیا ناكۆكی و جیاوازی بۆچوونی له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئێسته توركیا به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كیشوه‌ره پیره‌كه "ئه‌وروپا" داده‌نرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا فرانوسا هۆلاند سه‌ردانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه به بۆچوونی ئه‌و ئێسته توركیا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و له هه‌موو هه‌ڕه‌شه و كێشه‌كانی تر مه‌ترسیدارتره، ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی ئابووری توركیای نزیككردووه‌ته‌وه له هه‌ره‌سێكی یه‌كجاره‌كی، ئێسته ده‌هۆڵی دین و نه‌ته‌وه‌په‌رستی لێ ده‌دا و بیر له گێڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ده‌خاته ڕوو و ده‌یه‌وی سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه قووڵه ئابوورییه لاببات كه توركیا گیرۆده‌ی بووه.
ده‌سپێشخه‌ری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یۆنان پشتگوێ ده‌خات و به‌رده‌وامه له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هۆلاند دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكاته سه‌ربازگه و به‌رده‌وام بێ له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یۆنان و پابه‌ندنه‌بوون به بڕیار و ڕاسپارده و به‌ند و بڕگه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و كڕینی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی ڕووسی كه سه‌رجه‌میان پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌ی ناتۆن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش دا وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته گرتووخانه‌یه‌كی گه‌وره و سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و به‌رهه‌ڵستكار و سیاسه‌تكار له گرتووخانه‌كاندان.
ئیندیپێندت نووسیویه‌تی، توركیا په‌لی بۆ هه‌موو لایه‌ك هاوێشتووه و ده‌یه‌وێ له هه‌ر شوێنێك ده‌ستی پێی بگات، شه‌ڕ و كێشه و ئاڵۆزی دروست بكات، ئه‌مه‌یش به كارێكی نالۆجیكی و ناعه‌قلانی ناوبردووه، چونكه توركیا هه‌م ئێسته شه‌ڕ له دژی كورد و توندوتیژی له لیبا و سووریا به‌رپا كردووه، ده‌یه‌وێ یۆنان و دواتریش وڵاتانی تری دراوسێی توركیا بكاته ئامانج.
نیكوس دیندیاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له‌وباره‌وه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌سینا ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه بۆ دانوستاندن، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات، چونكه ئه‌ردۆغان مه‌به‌ستیه‌تی ئاشتی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بخاته مه‌رتسییه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ و گوێ به ده‌سپێشخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و ده‌ستكردن به گفتوگۆ و دانوستاندن نادات.
له بابه‌ته‌كه هاتووه كه هه‌ریه‌ك له یۆنان و قوبڕس ده‌یانه‌وێ پشتیوانی ته‌واوه‌تیان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه لێ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی دژی توركیا بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا به ته‌واوی دژی ئه‌وه‌یه و نایه‌وێ به یه‌كجاری ئه‌وروپا پشت له توركیا بكات و تا ئێسته هه‌ڵوێستێكی ڕوون و ڕاشكاوی نییه.
ئه‌ڵمانیا تاكه ڕێگره له‌به‌رده‌م سزادانی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه و دوو ڕۆژی تریش سه‌رانی ئه‌وروپا كۆ ده‌بنه‌وه
پێشتر سیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له 2017 و 2018 دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وروپا دژی توركیا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وا به خێرایی ده‌بێته وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌وكات مه‌ترسییه‌كانی زۆر له ئێسته زیاتر ده‌بێت.
ئه‌ڵمانیا له زۆر ڕه‌هه‌ند و ڕوانگه‌وه بیر له وه‌ستانه‌وه دژی توركیا ده‌كاته‌وه و دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا بیه‌وێ سزا و گه‌مارۆی توند به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، ئه‌وا توركیا كارتی په‌نابه‌ران به‌كارده‌هێنێت و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به ملیۆنان په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێن، بۆیه مه‌سه‌له‌ی وه‌ستانه‌وه به ڕووی توركیا، پێویسته به دروستكردنی دیوار و په‌رژینێكی یه‌كجار مه‌زن و گه‌وره به ڕووی توركیا دا له ناوچه وشكایییه‌كان و ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی ڕێی ده‌ریاوه، تا كارتی په‌نابه‌ران له ده‌ست ئه‌نكه‌ره ده‌ربهێنێت و ئه‌وكات ده‌توانێ به ئازادی و به ویستی خۆی سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت.
ئێسته هه‌ر جووڵه‌یه‌ك و سزایه‌كی توند به‌سه‌ر توركیا كاردانه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێكیش له چه‌ند ڕۆژێك سه‌دانهه‌زار په‌نابه‌ر له توركیاوه بۆ نێو سنووری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه، ئه‌وا ئه‌وروپا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێ و ناچار ده‌بێ له بڕیاره‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه، شاره‌زایانیش بۆچوونی ئه‌ڵمانیا به واقیعی تر ده‌زانن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وروپا پێویسته به نه‌رمی مامه‌ڵه بكات، چونكه ئه‌وروپا سه‌ری له‌بن ده‌ستی توركیاوه‌یه له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران و هاتنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.