پاسه‌وانێكی پێشووی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشتری ئێران، كه به سه‌رۆكی حكوومه‌تی ریفۆرمخوازیش ناوی ده‌ركرد، له دیمانه‌یه‌كدا چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات بۆ كوشتنی هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵای وڵات، ته‌نیا چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وزی رێبه‌ر بووه، به‌ڵام بۆی پێ نه‌كراوه.
فه‌رشاد تولابی كه هه‌ر له‌لایه‌ن محه‌مه‌د خاتمی لێبوردنی بۆ ده‌ركرا و ئازاد بوو، له‌مدواییانه‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی ''ئ
هنساف نیوز'' قسه‌ی كردووه كه ماڵپه‌ڕێكی نزیك له ریفۆرمخوازانه، له یه‌كێك له گێڕانه‌وه‌كانیدا باس له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د خاته‌می ده‌كات و رووداوێكی سه‌یر ده‌گێڕێته‌وه، كاتێك ویستراوه عه‌تائوڵا موهاجیرانی وه‌زیری ئه‌وكاتی ''فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی'' به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت.
ده‌ڵێت، ''به‌ر له‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌و وه‌زیره بكرێ، نامه‌یه‌كم له ناو په‌رله‌مانتاراندا بڵاو كرده‌وه و پێم گوتن، نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی حكوومه‌تی خاته‌می و له لێپرسینه‌وه و دواجار وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له موهاجیرانی پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه، چونكه به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی یاسایی و شه‌رعیتان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه.''
ئه‌و پاسه‌وانه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی زیاتر ببێته مایه‌ی سه‌رنجی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و بزانن بابه‌ته‌كه زۆر رژده، چه‌ند رۆژێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌و وه‌زیره، بۆمبێكی ده‌نگی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیرشادی خوڕه‌مئاوا داناوه، بۆیه‌ش ئه‌وێی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بێت، چونكه شوێنێكی زۆر قه‌ره‌باڵغ نه‌بوو.
چه‌ند رۆژ به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌و وه‌زیره، بۆمبێكی ده‌نگیم له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیرشادی خوڕه‌مئاوا دانا
''من ئه‌وكات نه‌مده‌زانی ئه‌و شوێنه‌ی بۆمبه‌كه‌م لێی داناوه‌ته‌وه، رێك ئه‌و رۆژه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ئیرشادی ته‌واوی ئێران كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه و دوای 20 ساڵ ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه.''
ئه‌و پاسه‌وانه كه راستییه‌كه‌ی مۆره‌یه‌كی سوپا و ده‌زگای ئیتڵاعاتی بووه، وێڕای ناردنی نامه بۆ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، نامه‌یه‌كی ههڕهشهئامێزیشی به ناوێكی نه‌ناسراو بۆ محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات و عه‌بدوڵا نووری وه‌زیری ناوخۆ و عه‌تائوڵا موهاجیرانی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ ناردووه.
پرسیاری ئه‌وه له تولابی كراوه ته‌قینه‌وه‌كه توانی كاریگه‌ریی بخاته سه‌ر رای نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له موهاجیرانی؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، به‌ڵێ كاریگه‌ریی هه‌بوو، چونكه زۆر له نوێنه‌ران ئاماده نه‌بوون ده‌نگی به‌ڵێ به لێپرسینه‌وه‌كه بده‌ن و خوازیاری ئه‌وه نه‌بوون متمانه له موهاجیرانی وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، موهاجیرانی نه‌یتوانی خۆی له لێپرسینه‌وه رزگار بكات.
له پرسیارێكی تردا داوای روونكردنه‌وه له تولابی كراوه ئایا له‌لایه‌ن رێبه‌ری مه‌رجه‌ع هیچ فه‌توایه‌كی پێ گه‌یشتووه تا محه‌مه‌د خاته‌می تیرۆر بكات؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، ''چه‌ند مانگ پێشتر نامه‌یه‌كی به كوڕی كۆچكردوو ئایه‌توڵا فازڵ لهنكهرانی دا و داوای لێ ده‌كات به نووسراو داوای لێبوردن بكات، بۆیه‌ش ئه‌و داوایه‌ی لێ كرد، چونكه له دیمانه‌یه‌كدا گوتبووی بۆ كوشتنی محه‌مه‌د خاته‌می، من داوای فه‌توام لێی كردووه، له كاتێكدا هیچ كاتێك به ته‌مای تیرۆركردنی خاته‌می نه‌بووم و به‌دوای فه‌توای هیچ مهرجهعێكدا نه‌كه‌وتووم.''
وا دیاره ئه‌و پاسه‌وانه‌ی خاته‌می كه زۆر مه‌بده‌ئی بووه، ویستوویه‌تی چاوی به عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بكه‌وێت و هه‌ندێك ده‌رده‌دڵی له‌گه‌ڵدا بكات و پێی بڵێ، كه‌سانی وه‌ك خۆی هه‌ن به‌رانبه‌ر به ره‌وتێك وه‌ستاونه‌ته‌وه كه دژی كۆماری ئیسلامین، مه‌به‌ستی تولابی ره‌وتی ریفۆمخوازانه كه به دڵی خامنه‌یی نه‌بوو، بۆیه ویستوویه‌تی بۆ خامنه‌یی ئاماده‌یی به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێك ده‌رببڕێت و به خامنه‌یی بڵێ، خاته‌می به‌دڵ نه‌بووه و ئه‌گه‌ر تا ئێسته‌یش نه‌یكوشتووه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه فه‌توای خامنه‌یی پێ نه‌بووه.
ئه‌و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه راسته پاسه‌وانی خاته‌می بووه، به‌ڵام له تۆڕێكی هه‌واڵگریدا كاری كردووه و زۆر وریا بووه له‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئاشكرا نه‌بن، به‌تایبه‌تی هه‌واڵگریی وڵاتانی ده‌ره‌وه پێی نه‌زانن.
ماڵپه‌ڕه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات بۆچی ئامانجی بووه محه‌مه‌د خاته‌می تیرۆر بكات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه په‌یام به كه‌سانی تر بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پله‌یه‌ك له محه‌مه‌د خاته‌می به‌رزتر یان نزمترن، ئاگاداریان بكاته‌وه كه ئێوه‌ش ئامانجی تیرۆرن ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن و له خه‌تی خۆتان لا نه‌ده‌ن. مه‌به‌ستی هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و عه‌بدوڵا نووری وه‌زیری ناوخۆی ئێران بووه.
له دواین ساڵی خولی سه‌رۆكایه‌تیی هاشمی ره‌فسنجانی كه جارێك به سه‌ردان هاتبووه لوڕستان، ده‌رفه‌تێكم بۆ هه‌ڵكه‌وتبوو كه ده‌متوانی هاشمی ره‌فسنجانی بكوژم
له شوێنێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس له مه‌یلی خۆی بۆ كوشتنی هاشمی ره‌فسنجانی ده‌كات و ده‌ڵێت، ''له دواین ساڵی خولی سه‌رۆكایه‌تیی هاشمی ره‌فسنجانی كه جارێك به سه‌ردان هاتبووه لوڕستان، ده‌رفه‌تێكم بۆ هه‌ڵكه‌وتبوو كه ده‌متوانی هاشمی ره‌فسنجانی بكوژم، به‌ڵام هیچ فتوایه‌كی خامنه‌ییم لا نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نیازه‌م جێبه‌جێ بكه‌م.''
پێویسته بگوترێ ئه‌و زۆر زوو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د خاته‌می لێبوردنی بۆ ده‌ركرا و وا دیاره ماڵپه‌ڕه‌كه پرسیار له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌شی ده‌كات، له وه‌ڵامدا روونی ده‌كاته‌وه كه دادوه‌ر بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نیازی خراپ نه‌بووه، ئه‌و قسه‌یه‌شی پێی گوتووه و ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ربكه‌وتایه، نیازی خراپه، ئه‌وا حوكمی سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاند.
تولابی گوتوویه‌تی، ته‌نیا به قسه‌ی خامنه‌یی جووڵاوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌نده خۆی پاسه‌وانی محه‌مه‌د خاته‌می بووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رقی لێی بووه و حه‌زی كردووه بیكوژێت، به‌ڵام له‌و كاته‌دا چونكه فتوای خامنه‌یی پێ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر براكه‌ی خۆیشی بویستایه ته‌قه له خاته‌می بكات، ئه‌وا خۆی برای ده‌كوشته‌وه و ئه‌ركی پاسه‌وانێتییه‌كه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ كردووه.