"وشه" ئەو بەرهەمە بڵاو دهكاتهوه كه بە ماوەیەکی کەم بۆ ڕیفراندۆمى سهربهخۆىی كوردستان ئامادە کرا.
"سروودی ڕۆژا گەل" ئەو بەرهەمەی بە ماوەیەکی کەم بۆ ڕیفراندۆمى سهربهخۆى كوردستان ئامادە کرا. تێکستەکەی لە چەند سهعاتێکدا لەلایەن ئەمین بۆتانی نووسرا.
ئهمڕۆ ههینى 25ى ئهیلوول، له سێیهم ساڵوەگەڕی ڕیفراندۆمى سهربهخۆىی كوردستان، ئهمین بۆتانى به "وشه"ى ڕاگهیاند، "سروودی ڕۆژا گەل، حەسەن شەریف لە دهۆک بەرەو سووید کەوتەڕێ، بە ڕێوە ئاوازەکەی بۆ دانا، لەوێ لەگەڵ رێناس میران بەرهەمەکە بەرهەمهات، دوو سێ رۆژ بەر لە ئێوارەی 25ی ئهیلوولى 2017 ڕۆژی مێژوویی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئامادەبوو و بڵاوکرایەوە، دوای ئەوەی بە شەوێک لەلایەن دەرهێنەر شینوار کەمال لە دهۆک دیمەنی ڤیدیۆیی بۆ ئامادە و مۆنتاژ کرا. "
زیاتر گوتى، "سروودی شادئامێزی رۆژا گەل سەدایەکی زۆری هەبوو، بە درێژایی ئاهەنگ و کۆڕ و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان پەخش دەکرا، هەتا هەتا لە یادەوەری بیسەرانی ئەم گۆرانییە، ساتە بەجۆشەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە."
ئەمڕۆ 25ی ئەیلوولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سهربهخۆى هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لە عێراق.