ئێران لە بری فرۆشتنی بەنزین بە ڤەنزوێلا زێڕی لەو وڵاتە وەرگرتووە و بەو هۆیەوە توانیویەتی بەشێک لە سزاکانی ئەمەریکا لە دژی خۆی پووچەڵ بکاتەوە.
سزای ئابووری بەسەر کەرتی بانکیی ئێراندا سەپاوە و ئەو وڵاتە ناتوانێت بە ئاسانی کاڵا و شتومەکەکانی ساغ بکاتەوە و ناچارە سوود لە ئاڵوگۆڕیی کاڵا بە کاڵا وەربگرێت.
یەحیا سەفەوی یاریدەدەر و راوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی هەر وڵاتێک داوای یارمەتییان لێ بکات یارمەتی دەدەن و لەبەرانبەردا پارە وەردەگرن.
ئێران لە بری هەر یارمەتییەک کە بە عێراقی کردبێ دۆلاری وەرگرتووە
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە ئەو روونی کردەوە لە بری یارمەتیدانی ڤەنزوێلا بە پێدانی بەنزین، زێڕی وەرگرت و بە فڕۆکە بۆ ئێرانی گواستەوە. جگەلەمە ئێران لە بری هەر یارمەتییەک کە بە عێراقی کردبێ دۆلاری وەرگرتووە و لە بری ئەو یارمەتییانەش پێشکەشی سووریای کردووە شتی جیاواز وەردەگرێت.
ڤەنزوێلا لەو وڵاتانەیە کە لە دابینکردنی بەنزین تووشی تەنگژە بووە و پێداویستی ئەو وڵاتە بە بەنزین رۆژانە 300 هەزار بەرمیلە کەچی لە ساڵی 2018 سەرووی 170 هەزار بەرمیلی بە خەڵک دا و ئەمساڵ بەنزینی بەرهەمهێنراوی بۆ 30 هەزار بەرمیل دابەزی و بە ناچار بەنزینی لە ئێران کڕی.