له‌و كاته‌ی له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینی ئیسپانییه‌كان گه‌یشتنه هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، سه‌ربرده و چیرۆكێكی هۆزێكی دوور له شارستانی، نه‌ك ته‌نیا سه‌ربازانی ئیسپانیا، به‌ڵكوو سه‌ربازانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسایشی وێل كرد، چه‌ندان ده‌یه سه‌ربازان به دوای ئه‌و شاره له زێڕ دروستكراوه گه‌ڕان و تا ئێسته‌یش شوێنه‌كه‌یان نه‌دۆزییه‌وه.
ڕووداوه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه هێزه‌كانی ئیسپانیا گه‌یشتنه چیاكانی ئه‌ندێز له كۆڵۆمبیای ئێسته، له ڕێوڕه‌سمی پیرۆزی هۆزێكی ناوچه‌كه به‌شداریان كرد، سه‌رۆكی هۆزه‌كه به ناوی ئه‌لمویسكا دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه پارچه‌یه‌ك زێڕی خسته ژێر زه‌وێ و گوتی، به هیواین ئه‌و پارچه زێڕه به نێو زه‌وی ڕۆبچێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاری له زێڕ دروستكراوی خواوه‌ند له ده‌ریاچه‌كه كه به ده‌ریاچه‌ی گواتافیتا ناو ده‌برێ، كه خواوه‌ندی هۆزه‌كه به ناوی
ئه‌لدۆرادۆ له ده‌ریاچه‌كه نیشته‌جێیه و شارێكی له زێڕ بۆ دروستكراوه، كه به عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی خواوه‌ند ناوده‌برێت.
كاتێك ئیسپانییه‌كان ئه‌و چیرۆكه‌یان له سه‌رۆكی هۆزه‌كه بیست، ته‌ماحی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شاره له زێڕ دروستكراوه‌یان كرد و كه‌وتنه پرسیاركردن و وردبوونه‌وه له باوه‌ڕی ئه‌و هۆزه و خواوه‌ند ئه‌لدۆرادۆ، سه‌رچاوه‌كانی مێژوو له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا نین، كه ئه‌لدۆرادۆ ناوی شاره زێڕینه‌كه بووه، یان خواوه‌نده‌كه، به‌ڵام زۆرترینیان له‌و بڕوایه‌دان كه ناوی خواوه‌ندی هۆزه‌كه بووه و شاری له زێڕی بۆ دروستكراوه، به شاری ئه‌لدۆرادۆ ناوبراوه، هه‌ندێك له زانایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌لدۆرادۆ له بنه‌ڕه‌تدا به مانای زێڕ دێت، دیاره ئه‌ندامانی ئه‌و هۆزه زێڕیان په‌رستووه و به پیرۆزیان زانیوه.
ئیسپانییه‌كان دواتر هێرشیان كرده سه‌ر هۆزه‌كه و ئه‌لمویسكای سه‌رۆكی هۆزه‌كه شكستی هێنا و ناوچه‌كه‌یان جێهێشت، ئیتر گه‌ڕان به دوای ئه‌و شاره زێڕینه ده‌ستی پێكرد و له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور ئیسپانییه‌كان و هێزه‌كانی تری ئه‌وروپا ڕێژه‌یه‌كی زۆری زێڕیان دۆزییه‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكرد به ته‌واوی باوه‌ڕ به چیرۆكه‌كه بكه‌ن و هێنده‌ی تر وێڵ بن و شێلگیرانه به‌دوایدا بگه‌ڕێن، تا شاری زێڕین بدۆزنه‌وه.
ئيسپانییه‌كان زێڕێكی زۆریان لێ دۆزییه‌وه و دواتر به‌ریتانییه‌كان ده‌ریاچه‌كه‌یان وشك كرد
دواتر ئیسپانییه‌كان گه‌یشتنه ده‌ریاچه‌ی گواتافیتا و به سه‌تڵ به قووڵایی چه‌ندان پێ له كه‌ناراوه‌كان هه‌وڵی ده‌رهێنانی قوڕ و لیته‌ی ژێر ده‌ریاچه‌كه‌یان دا و به ته‌واوی تووشی شۆكبوون و بینیان كه زێڕ له‌گه‌ڵ سه‌تڵه‌كان دێته ده‌ره‌وه و به بڕی 100 هه‌زار دۆلاری ئێسته زێریان له ده‌ریاچه‌كه دۆزییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاویان تێر نه‌ده‌بوو، به‌رده‌وام بوون له گه‌ڕان به دوای زێڕ له ده‌ریاچه‌كه‌دا.
له هه‌نگاوی دووه‌م جۆگه‌یه‌كیان له ده‌ریاچه‌كه دروست كرد تا به ئاراسته‌یه‌كی تر بڕوات و ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناو جۆگه‌كه‌وه ده‌پالێورا و توانرا له ڕێی ئه‌م پلانه‌یش به بڕی 300 هه‌زار دۆلاری ئێسته زێڕ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قورسی كاره‌كه و شه‌كه‌تی زۆری سه‌ربازان و كرێكاران دواتر واز له‌و ڕێگه‌یه هێنرا.
پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا ساڵ گه‌یشته 1898ی زاینی و ئیتر له‌وكاته‌وه به‌ریتانییه‌كان كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كرد، به ناوی كۆمپانیای دۆزینه‌وه‌ی زێڕ له ده‌ریاچه‌ی گواتافیتا، پلانی ئه‌و كۆمپانیایه زۆر زه‌به‌لاح بوو و ده‌یانه‌ویست، ده‌ریاچه‌كه به ته‌واوی وشك بكه‌ن و ئاوه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی تر بگوێزنه‌وه، تا به ته‌واوی شاره زێڕینه‌كه‌ی ژێر ده‌ریاچه‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كاره‌یان كرد و پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان له گۆڕینی ئاراسته‌ی ده‌ریاچه‌كه و وشككردنی ده‌ریاچه‌ی یه‌كه‌م خه‌رج كرد، گه‌یشتنه ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی پڕ له قوڕ و لیته و زێڕێكی زۆریان لێ نه‌دۆزییه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه بایی 80 هه‌زار دۆلاری ئێسته زێر له نێو قوڕ و لیته‌ی ژێر ده‌ریاچه‌كه دۆزرایه‌وه، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م بوو، له به‌رانبه‌ر ئه‌و خه‌رجییه‌ی له پرۆژه‌كه كردیان.
دوای چه‌ندان سه‌ده و ساڵ له سه‌رقاڵكردنی سه‌ربازانی ئیسپانی و وڵاتانی تری ئه‌وروپا و به‌ریتانیا كه وه‌ك داگیركه‌ر ڕوویان له ناوچه‌كه كردبوو، دواجار خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه ڕاستییه‌كه‌یان ئاشكرا كرد و دووپاتیان كرده‌وه، كه هیچ شارێكی زێڕین به‌ناوی ئه‌لدۆرادۆ له ڕاستیدا بوونی نییه، به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نیا جۆرێك له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رقاڵكردنی داگیركه‌رانی ناوچه‌كانمان بووه، به‌وهۆیه‌وه زێڕمان له چه‌ندان شوێن به نهێنی دانا و داگیركه‌ران دۆزییانه‌وه‌یش، به‌ڵام هێنده چاوچنۆك و برسی بوون، هه‌ر خواستی زیاتریان هه‌بوو، ئێمه‌یش تا ئه‌و كاته زێڕمان بۆ به‌جێهێشتن كه باوه‌ڕ به چیرۆكه‌كه بكه‌ن و پاره له چۆنیه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی شاری زێڕینی ئه‌لدۆرادۆ خه‌رج بكه‌ن.
چیرۆكه‌كه ته‌نیا ته‌ڵه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوو بۆ دژایه‌تی داگیركه‌ر و خه‌رجكردنی زۆرترین پاره بۆ گه‌ڕان به دوای گه‌نجینه‌كه
دوای پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیایش زانایان به دوای زه‌وی و ناوچه‌كه‌یان به ئامێری پشكنینی خاك و ده‌ریاچه‌كه پشكنی، به‌ڵام شوێنه‌وای هیچ شارێكی له قوڕ دروستكراویش نه‌دۆزرایه‌وه، نه‌وه‌ك شارێكی له زێڕ دروستكراو، بۆیه هه‌مووان گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌مه ته‌نیا ته‌ڵه‌یه‌ك بووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه دژی داگیركه‌ران دروستكراوه و سه‌رقاڵیان كردوون و زۆرترین پاره‌یان له گه‌ڕان به دوای شاری زێڕین خه‌رج كردووه، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیانێكی گه‌وره‌یه به داگیركه‌رانیان گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا شاره‌زایان و لێكۆله‌رانی مێژوو دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌لدۆرادۆ بوونی هه‌بووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك شارێكی له زێڕ دروستكراو و ناوچه‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكوو سه‌رۆكی ناوچه‌كه بووه، كه سه‌رجه‌می جه‌سته‌ی به زێڕ داپۆشراوه و هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به ئاوی زێڕ خۆی شووشتووه له ده‌ریاچه‌كه، خه‌ڵكه‌كه‌یش به پیرۆزیان زانیوه، واته كه‌سێك بووه و دواتر مردووه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی داگیركه‌ران به ناوچه‌یه‌كی پڕ له زێر ناویان بردووه و هه‌مووانیان سه‌رقاڵ كردووه و هه‌ڵیانخه‌ڵه‌تاندوون.