زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی خوێندنی ساڵی 2020 – 2021 له زانكۆكه‌یان چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، خوێندن به‌شێوازی ئاوێته ده‌بێت و له چواری ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كرێ و تا 25ی هه‌مان مانگ وانه تیۆرییه‌كان به شێوازی ئه‌لكترۆنی و وانه پراكتیكیه‌كان له كه‌مپه‌س ده‌بێت به ره‌چاوكردن رێكاره ته‌ندروستییه‌كان.
سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها خوێندكاران له كاتی ده‌وامی زانكۆ و له به‌شه‌ناوخۆیی پابه‌ندیی ته‌واو بن
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به پێوستی ده‌زانێ، سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، هه‌روه‌ها خوێندكاران له كاتی ده‌وامی زانكۆ و له به‌شه‌ناوخۆیی پابه‌ندیی ته‌واو بن به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه له چواری ئۆكتۆبه‌ر، به‌شه ناوخۆیی به‌سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێی خشته‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه ناوخۆییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سیسته‌می خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان گۆڕاوه و به‌شێوه‌ی ئاوێته به‌رێوه ده‌چێت.