له دیمانه‌یه‌كدا سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د رای گه‌یاند، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ له‌باره‌ی تیرۆركردنی سه‌رۆكی سووریا، شتێكی نامۆ نییه به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته كه به‌رده‌وام خه‌ریكی تیرۆر و له‌ناوبردنی به‌رانبه‌ره‌كانیه‌تی.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی له دیمانه‌یه‌كی ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسی وه‌رگرتووه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریا ئه‌نجامی داوه، سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێ، گرنگه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌وتی بێنه سه‌ر خه‌ت و سزای ئه‌مه‌ریكا بده‌ن له‌پای ئه‌و تیرۆرانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌سه‌د ده‌ڵێ، تیرۆركردن رێیه‌كی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رده‌وام ئه‌و كاره ده‌كات، چه‌ندان ده‌یه‌یه و له هه‌موو شوێنێك و له شوێنه جیاوازه‌كانی دنیا ئه‌و كاره ده‌كات، بۆیه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته بۆ ئه‌مه‌ریكا نامۆ نییه و نوێیش نییه.
زیاتر گوتی، ده‌بێ ئێمه بزانین كه ئه‌و جۆره پیلانانه ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه به‌لامانه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه هه‌مان كرده‌وه له دۆخی ئێسته‌ی سووریا ئه‌نجام بداته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زانیاریشمان له‌وباره‌یه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام شتێكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شی گوت كه مادام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێی خۆیان لێ خه‌واندووه و له ئه‌مه‌ریكا نایه‌نه ده‌نگ، ئه‌ویش به ئاره‌زووی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێ له كرده تیرۆرییه‌كانی. خۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی هێز هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ ئه‌و كار و تاوانانه ئه‌نجام بدات، بۆیه ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ و راناوه‌ستێ.
مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا ئاشكرای كردبوو، له ساڵی 2017 بیرۆكه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌دی هه‌بووه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا جێمس ماتیس دژی ئه‌و كاره بووه.