خه‌ڵكی سلێمانی له نێوان موزاده‌ی لایه‌ن و ده‌سته‌و گرووپه‌كان ده‌هاڕدرێن و هیچ كام له‌و موزایه‌دانه‌یش خه‌ڵكی سلێمانی ناگه‌یه‌ننه كه‌ناری ئارامی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، "حكوومه‌ت به كردار ده‌سه‌ڵاتی بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان شۆڕكردووه‌ته‌وه".
بارزان حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناخۆ له پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بابه‌تی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان و پرسی به هه‌رێمكردن دوو چه‌مكن پێویستیان به‌ڕێكار و ڕێنوێنی تایبه‌ت هه‌یه.
هه‌رسێ لایه‌نی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان كه له حكوومه‌تی هه‌رێمدان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆك بوون
روونیشی كرده‌وه كه بابه‌تی لامه‌ركه‌زی ئیداری له كارنامه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هاتووه و به كرده‌وه‌یش هه‌وڵی ته‌واویش بۆ جێبه‌جێكردنی دراوه، هه‌ر له شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان هه‌نگاوی باشی بۆ نراوه.
به گوته‌ی بارزان حه‌مید، بابه‌تی لامه‌ركه‌زی ئیداری، هه‌رسێ لایه‌نی پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان كه له حكوومه‌تی هه‌رێمدان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆك بوون و واژووی كارنامه‌كه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه ڕێككه‌وتن بكه‌ن و چیتر كه‌سێك یان لایه‌نێك موزایه‌ده‌ی پێوه نه‌كات، چونكه ئه‌و دوو چه‌مكه (لامه‌ركه‌زی و به‌هه‌رێمكردن) زیاتر وه‌ك گوشارێك به‌كارده‌هێنردێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت، به‌ڵكو زیاتر خه‌ڵكه‌كه‌ی هاڕیوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له سنووری راپه‌رین وه‌ك هه‌میشه پرسی لامه‌ركه‌زی وه‌ك موزایه‌ده به‌كار هێنا و به سیاسیی كرد.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا