له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوو پیشه‌كان تێكه‌ڵاو بوون و ژن و پیاو له‌سه‌ر هه‌مان پیشه كار ده‌كه‌ن و به ئاسایی ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتدا باوه، هه‌ندێك پیشه هه‌ن تایبه‌تن به پیاوان یان ژنان، بۆیه ده‌ستبردن بۆ هه‌ریه‌كێكیان، تووشی نقورچی كۆمه‌ڵگه و نه‌ریته‌كانمان ده‌كات. ئێسته ژنێك له میسر و له شاری قاهیره، بووه‌ته سه‌رتاشی پیاوان و كه‌وتووه‌ته ژێر رۆشنایی و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ژنێكی سه‌رتاشی پیاوانی خستووه‌ته به‌ر رۆشنایی، ئه‌و ژنه له شاری قاهیره‌ی میسر ده‌ژی و هه‌ر له‌و شاره بووه‌ته سه‌رتاشی پیاوان. ناوی "وه‌رده ئه‌حمه‌د"ـه و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 22 ساڵ. وه‌ك خۆی بۆ پێگه عهرهبیهیكه گوتوویه‌تی، ئاره‌زووی بۆ ئه‌و پیشه‌یه بۆ منداڵیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وێڕای نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه، هیچ شتێكی بۆ خۆی نه‌كردووه‌ته ئاسته‌نگ، بۆیه خۆی فێری ئه‌و پیشه‌یه كردووه.
وه‌رده گوتوویه‌تی، له منداڵییه‌وه ته‌نیا بیرم له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌و شته‌ی ئاره‌زووم لێ بێت، پێی بگه‌م، ئه‌وه‌ش به وره‌ی خۆم و بوێریی خۆم، حه‌زم ده‌كرد منیش وه‌ك پیاوان كارم بكه‌م و له‌ناو پیشه‌كاندا ئاره‌زووم له سه‌رتاشی بوو، سه‌ره‌تا له ساڵۆنێكی سه‌رتاشی وه‌ك شاگرد و به‌رده‌ست ئه‌و ساڵۆنهم پاك ده‌كرده‌وه كه كارم تێدا ده‌كرد، ئه‌وكات منداڵ بووم بۆیه كاركردنم له‌وێ ئاسایی بوو، كاتێك گه‌وره‌تر بووم، ئاره‌زووم زیاتر بۆ سه‌رتاشی ده‌چوو، بۆیه ده‌بوو خۆم فێر بكه‌م.
ئه‌و ساڵۆنه‌ی كارم تێدا ده‌كرد، له گه‌ڕه‌كی "مه‌عادی" بوو له قاهیره، رۆژانه ته‌ماشای ئه‌و كه‌سانه‌م ده‌كرد كه ده‌هاتنه لامان و پرچی خۆیان ده‌تاشی، منیش ته‌ماشای ده‌ست و په‌نجه‌ی وهستاكانم ده‌كرد، بۆیه هه‌ندێك شت هه‌ر به خۆڕسكی فێر بووبووم. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كرداریی پیشه‌كه، توانیم وه‌ك وه‌ستایه‌ك به‌باشی فێر بم و كاره‌كه‌م به‌لاوه ئه‌سته‌م نه‌بوو، بۆیه تا ئێسته له‌و پیشه‌یه و له هه‌مان ساڵۆم به‌رده‌وامم و سڵیش له نقورچی كۆمه‌ڵگه ناكه‌مه‌وه و كاری خۆم ده‌كه‌م.
خاوه‌نی ساڵۆنه‌كه ناوی كه‌مال وههبهیه و ئه‌و له‌باره‌ی وه‌رده‌وه بۆ پێگه‌كه گوتی، ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌رده وه‌ك شاگرد له‌گه‌ڵ ئێمه كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی تۆزێك گه‌وره بوو، داوای كرد وه‌ك سه‌رتاش كار بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر سوور بوو له داواكه‌ی، بۆیه رێمان پێ دا وه‌ك وه‌ستای سه‌رتاشی پیاوان كار بكات.
زیاتر گوتی، پێمان سه‌یر بوو كه به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وه‌ك وه‌ستایه‌كی كارامه ده‌یتوانی به‌باشی كار بكات و هاتوچۆكهرانمان زۆر لێی رازی بوون. بۆیه ئێسته ئه‌و زۆر شانازی به پیشه‌كه‌وه ده‌كات و رۆژ به‌رۆژیش زیاتر پێش ده‌كه‌وێت و له هه‌موو مۆدێلێك پرچی پیاوان ده‌تاشێ.
وه‌رده له بواری خوێندن ده‌رچووی كۆلیژی بازرگانییه، پێشتر باوكی رازی نه‌بووه له ساڵۆنێكی سه‌رتاشیی پیاوان كار بكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور بووه و هه‌وڵی داوه باوكی رازی بكات و بڕوای پێ بكات كه ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت. دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی فێر بووه و بووه‌ته سه‌رتاشێكی كارامه، ئێسته خه‌ون به‌وه ده‌بینێ دوو ساڵۆنی پیاوان و ژنان بكاته‌وه و خۆی سه‌رپه‌رشتیی بكات.
دواتریش وه‌رده به پێگه‌كه‌ی گوتووه هیچ كاتێك به‌هۆی پیشه‌كه‌وه تووشی گێچه‌ڵ یان ئاسته‌نگ نه‌بووه، خۆی بوێریی ئه‌وه‌ی هه‌یه و لێی ناترسێت، به‌ڵام له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه زۆرجار قسه‌ی ناجۆر ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام گوێ به‌وه‌ش نادا و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی.