ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تێكی له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه خه‌ریكه جه‌نگێكی تری به وه‌كاله‌ت له سووریا هه‌ڵده‌گیرسێت، پاش ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئێران و ڕووسیا خه‌ریكی پڕچه‌ككردنی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بییه له دێرزوور، بۆ هه‌راسانكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناچاركردنیان به جێهێشتنی سووریا.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، گرێبه‌ستی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ، یه‌كێك بوو له پێشهاته سه‌ره‌كییه‌كان كه له ناوچه‌كه ڕوویدا، وایكرد كه ململانێكانی سووریا زیاتر دیوه ئابوورییه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێ، وه‌ك له‌وه‌ی كه هه‌میشه ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستوه‌ردانیان له سووریا كردووه، باس له ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاسایش و ئارامی و ئاشتی ده‌كه‌ن به بیانوو بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ و توندوتیژییه‌كان، ده‌رهێنانی نه‌وتی ناوچه‌كه و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه واژووی له‌سه‌ر كراوه و واشنتنیش ئاگه‌دارییه‌تی، جه‌نگێكی تری له ناوچه‌كه دروست كردووه و سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌یش به ڕوونی ده‌ركه‌وتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویش هێزه بریكاره‌كان به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كه‌وه و ئه‌سه‌د و ئێران و ڕووسیا له‌لایه‌كی تر بخزێنرێنه ناو ئاگری ئه‌و جه‌نگه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له سه‌رجه‌م جه‌نگه‌كانیش ماڵوێرانكه‌رتر بێ، چونكه له‌سه‌ر كرۆكی ململانێكانه له ناوچه‌كه كه پرسی داهات و ئابووری و سامانی سروشتییه.
به‌هۆی كوشتنی چه‌ندان كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه، دیمه‌شق و تاران و مۆسكۆ یارییه‌كه‌یان به وردی ده‌ست پێكردووه و عه‌ره‌به‌كان به پشتیوانی دیمه‌شق چه‌ندان خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریان دژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا له دێرزوور و ده‌وروبه‌ری ڕێكخست، ئه‌گه‌ر جاران سعوودیه هانی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه ده‌دا كه بچنه پاڵ هه‌سه‌ده و به دوای ڕێنماییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ون، به‌ڵام ئێسته ئه‌سه‌د و ئێران و ڕووسیا كاریگه‌ری وردیان خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆك هۆزه‌كان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانجوڵێنن.
كورد و هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی وه‌ك هێزی بریكار به‌كارده‌هێنرێنه‌وه
زانیارییه‌كان له ناوچه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ململانێی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت و هۆزه‌كانیش به‌ره‌ی به‌رگری میلییان له ناوچه‌كه دروست كردووه، كه به‌رپرسه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له هه‌ر جموجۆڵێك كه له ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ناوچه‌كه‌یان ڕزگاركردووه له ده‌ستی داعش و هه‌ر ئه‌وانیش دۆسیه‌ی ته‌ناهی ئه‌و ناوچانه‌یان له ژێر ده‌ستدایه.
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا له چه‌ندان بۆنه‌ی جیا جیادا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكی سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵده‌ستن و ده‌ست به ڕاپه‌ڕین و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزه داگیركه‌ره قبووڵ ناكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه پێشتر كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه و ئاماده‌ن بۆ ئه‌و كاره، بۆیه ئه‌مه وه‌ك په‌یامێكه به گوێی ئه‌مه‌ریكای ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و به‌رده‌وامیش باس له كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه له ڕێی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی واشنتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێت، پێچه‌وانه‌یه و كاروانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات زۆرتر و زیاتر بوون.
دیمه‌شق به پشتیوانی تاران و مۆسكۆ ده‌یه‌وێ هه‌مان ئه‌زموونی عێراق دژ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووباره بكاته‌وه، كاتێك ئه‌مه‌ریكایش ڕژێمی سه‌دامی له به‌غدا ڕووخاند، ڕووبه‌ڕووی توندترین هێرشی میلی بووه‌وه، كه سوپای مه‌هدی و به‌در له باشوور و له فه‌لووجه و به‌غدا و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تر به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه پرۆسه‌ی ڕووخاندنی سه‌دام هێنده زیانی له ئه‌مه‌ریكا و سوپاكه‌ی نه‌دا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سوپاكه له عێراق و خۆگرتنی له به‌رانبه‌ر هێرش و په‌لاماری خه‌ڵك، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌ك ده‌كران، كه ئه‌مه‌یش وایكرد دواجار ئه‌مه‌ریكا بڕیار بدا و له 2011 هێزه‌كانی به ته‌واوی له عێراق كێشایه‌وه، ئێسته‌یش له ڕێی هۆزه‌كانی عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێ هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه، چه‌ك و كۆمه‌ك به هۆزه‌كان ده‌به‌خشرێ و یارمه‌تی ده‌درێن و ته‌نانه‌ت مه‌شق به ئه‌ندامانی هۆزه‌كانیش ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئاماده بن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناچاركردنیان به ده‌رچوون له سووریا.
ئه‌سه‌د و مۆسكۆ و تاران ده‌یانه‌وێ سیناریۆی عێراق دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووباره بكه‌نه‌وه
تا ئێسته دۆخه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی ڕابردوو به نهێنی سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس، تا دوو بارمته‌ی ئه‌مه‌ریكی ئازاد بكه‌ن، ئه‌مه پرۆسه‌كه‌ی وه‌ستاندووه، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیش ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێ، واته له ڕێی هێزی بریكاره‌وه، كه كورد و هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ده‌بن له ناوچه‌كه.