ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه‌كه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان ده‌كات و تێیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ره‌سی ئابووری له عێراق، بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر زیندوومانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو به هه‌زاران هاووڵاتی
عێراق جارێكی تر له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر خراپی دۆخی ژیان و دواكه‌وتنی مووچه ده‌ربڕی، كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، وڵاته‌كه تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی دارایی بووه، حكوومه‌ت پێویستی به قه‌رزكردنی ده‌یان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئابووری وڵات و بژێوی كارمه‌ندانی به ئاسایی بهێڵێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رێكی قورسه و زۆرترین ئه‌گه‌ر به‌لای هه‌ره‌سی ئابووری عێراقه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه‌یش كاتێك هه‌ره‌سی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر له ئێسته ده‌ربكه‌وێ و كاریگه‌ریییه قووڵه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵك دروست ببێت، ئه‌وا عێراق پابه‌ندیه‌تی به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه و جارێكی تر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان.
هه‌رچه‌نده له پێدانی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر حكوومه‌تی عێراق زیاتر له 10 ڕۆژ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی دواخست، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر دواكه‌وتن زیاتر ببێ، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و دۆخی عێراق به‌ره‌و پشێویه‌كی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت. بۆ به‌رگرتن له تێكچوونی دۆخی عێراق و ته‌نگژه‌ی دارایی، یه‌كه‌م كارتی عێراق بۆ نه‌هێشتنی كورتهێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی داهات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بریتی ده‌بێ له كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س، یان به‌رده‌وامبوون به هه‌نارده‌كردنی زۆرتری نه‌وت له‌و بڕه‌ی كه به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆی دانراوه، كه ئه‌مه‌یش كێشه ده‌خاته نێو وڵاتانی واژووكه‌ری ڕێككه‌وتنه‌كه و ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ڕێككه‌وتنی پێشووی ئۆپێك پله‌س له ئارادایه، كاتێك هه‌ریه‌ك له ڕیاز و مۆسكۆ له دژی پابه‌ندنه‌بوونی یه‌كتر به ڕێككه‌وتنه‌كه، نه‌وتی زیاتریان هه‌نارده‌ی بازاڕی جیهان كرد، به‌وهۆیه‌وه نرخی نه‌وت تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ره‌س بوو.
عێراق توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی نابێ و له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه
ئێسته داهاتی مانگانه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌گاته سێ ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌یه كه ساڵی ڕابردوو له هه‌مان مانگ عێراق ده‌ستی ده‌كه‌وت، به‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئێسته‌یش له ڕێی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر ده‌ستپێوه‌گرتن بگه‌یه‌نێته به‌رزترین ئاست و ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان بێت، ئه‌وا هه‌ر ناتوانێ پاره‌ی پێویست بۆ مووچه ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه به‌لای عێراق و هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س ڕوونه، كه دۆخی عێراق به‌ره‌و هه‌ره‌سی ئابووری ده‌چێ و ده‌رچوونی به‌غدا له ڕێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بێ یان نافه‌رمی ته‌نا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.
له‌و دۆخه‌دا دوو ڕێ له به‌رده‌م به‌غدا دایه، كه یه‌كه‌میان كشانه‌وه‌یه به فه‌رمی له ڕێككه‌وتنه‌كه، كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی دووره بێته دی، به‌ڵام دووه‌میان بریتییه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌وه‌ی ئۆپێك پله‌س بۆی دیاریی كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و قاچاغ، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی زیاتری ده‌ست بكه‌وێ و بتوانێ كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر بكات.
تاریق فه‌زڵوڵا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یه‌كه‌ی نۆمۆرا ئاسیت مانجمێنت له‌وباره‌وه گوتی، به‌رده‌وامبوونی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س زۆر ئه‌سته‌مه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته دۆخی یه‌كلابوونه‌وه، هه‌میشه وڵاتانی تر سه‌ركۆنه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، ئه‌مه ساڵ كۆتایی هات، تا ئێسته‌یش عێراق به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه، بۆیه دواجار چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه وڵاتان هه‌ڵوێست له دژی عێراق وه‌ربگرن و بكه‌ونه بیانوو له یه‌كتر و كۆتایی به ڕێككه‌وتنه‌كه بێت، هه‌رچه‌نده ئێسته‌یش له ڕووی كرده‌یییه‌وه عێراق و چه‌ند وڵاتێكی تر به شێوه‌یه‌كی نائاشكرا ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
نرخی نه‌وت تووشی هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌تر ده‌بێ
به گوێره‌ی داتاكانی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، پاشه‌كشه‌ی ئابووری عێراق گه‌یشتووه‌ته 12% و زیاتره له پاشه‌كشه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی تری نێو ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س، سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌ی ئابوورییش، ناكۆكی سیاسی قووڵیش له نێوان لایه‌نه‌كان له به‌غدا هه‌یه، توندوتیژی و شه‌ڕی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت و میلیشیاكان و كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر دۆخی وڵاته‌كه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به كرده‌یی وه‌ك وڵاتێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی لێ بێ و ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی مه‌رگی ماوه‌ته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دواجار په‌نا بۆ هه‌نارده‌ی زۆرترین بڕی نه‌وت بكرێ له‌لایه‌ن به‌غداوه، تا هه‌ر چۆنێك بێ ڕێ له هه‌ره‌سی حكوومه‌ت بگرێ و به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه، شه‌قام له دژی حكوومه‌ت و سیسته‌می سیاسی جارێكی تر نه‌شڵه‌قێته‌وه.