به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان زیاتر له %80 ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ى كه حكوومه‌ت بۆ هاووڵاتیى و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ناردبووى بۆ سلێمانى تا دابه‌شبكرێت به‌سه‌ریان، به‌سه‌ر هاووڵاتیى ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌بوو دابه‌شكراوه و كه‌مترین هاووڵاتیى و خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت ئه‌و خۆراكه‌ى وه‌رگرتووه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "به‌دواداچوونم بۆ ئه‌و به‌شه خۆراكه كردووه كه بۆ هاووڵاتییانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت هاتووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه زیاتر له %80ى ئه‌وانه‌ى ئه‌و خۆراكه‌یان وه‌رگرتووه، هاووڵاتیى ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌بوو، ئه‌وانه وه‌ریان گرتووه كه هیچ پێویستیان به‌و برنجه نییه، هاووڵاتیى هه‌یه وه‌ریگرتووه به‌ڵێنده‌ر و دۆخى زۆر زۆر باشه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا كه‌مترین هاووڵاتیى كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێیان هه‌یه ئه‌و خۆراكه‌یان وه‌رگرتووه.
زیاتر گوتى، له %90ى ئه‌و كرێكارانه‌ى كه كۆڵانه‌كان و ناوبازاڕ پاكده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه چینى هه‌ژارن، هه‌روه‌ها چه‌ندان گه‌ڕه‌ك و كۆڵان به نموونه وه‌رگیراوه كه ماڵى هه‌ژارى تێیدایه و موحتاجى ئه‌و خۆراكه بووه، به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرتووه و له به‌رانبه‌ردا كه‌سانێك وه‌ریان گرتووه كه پێویستیان پێیان نییه.
ڕوونى كرده‌وه، ئه‌و پرسه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زۆر به خراپى جێبه‌جێكراوه و موختاره‌كان ئه‌و ناوانه‌یان تۆماركردووه و خزم خزمێنه و حزب حزبێنه‌كراوه و بێویژدانى زۆركراوه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌شێك له‌وانه‌ى له لیسته‌كه تۆماركراون، ناونیشانى ته‌واویان نییه، یان ژماره ته‌له‌فۆنیان هه‌ڵه‌یه، بریكاریش هه‌یه بۆ نموونه 360 كه‌سى لابووه، به‌ڵام 370 به‌شه خۆراكى بۆ داگیراوه، هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر پرۆسه‌كه دروستكردووه.
باسى له‌وه‌كرد، گوند هه‌یه، هه‌شت ماڵى هه‌ژارى لێییه و موحتاجى پاروى نانن، به‌ڵام هیچیان ناویان نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خۆراكه وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵییه‌كى تر كراوه له ناو نووسین، ئه‌وانه‌ى لیژنه‌ى ناو نووسین بوونه، كه ناوى خه‌ڵكیان تۆماركردووه هه‌موو هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بووه، دواتر له سه‌دا 80ى ناوى لیسته‌كان گۆڕدراون و كه‌سانى تر خراونه‌ته شوێنیان، هه‌موو ئه‌وانه به‌ڵگه لامانه و له ئه‌نجوومه‌نه‌وه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ى دا، بڕیار بووه ئه‌و به‌شه برنجه به‌سه‌ر 78 هه‌زار هاووڵاتیى كه‌مده‌رامه‌تى سنووره‌كه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئه‌وهی‌ش وه‌ك خۆى دابه‌شنه‌كراوه و نه‌توانراوه ئه‌و ڕێژه‌یه سوود له‌و خۆراكه وه‌ربگرن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به "وشه" دراوه، زۆربه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى ئه‌و به‌شه خۆراكه‌یان وه‌رگرتووه كه بڕى 50 كیلۆ برنجه و ده‌درێت به هه‌ر خێزانێك، له به‌رده‌م كۆگاكاندا به ئۆتۆمبێڵى گرانبه‌ها چوونه خۆراكه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و ڕۆشتوونه‌ته‌وه.
هه‌ژار حسێن، یه‌كێك له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ناوتۆماركردن به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌ڵێ بێسه‌روبه‌رى و گه‌نده‌ڵى له دابه‌شكردنى به‌شه خۆراك كراوه، به‌شى زۆرى لیستى ناوه‌كان دواى ئه‌وه‌ى له لیژنه‌كانه‌وه ده‌رچوون ناوه‌كان زۆربه‌ى زۆریان گۆڕدراون و كه‌سانى تر خراونه‌ته شوێنیان كه هیچ شایسته نین ئه‌و خۆراكه وه‌ربگرن، ناوى ماڵه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان لابراوه و كه‌سى تر خراوه‌ته شوێنیان.
له ماوه‌ى رابردوودا وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێى كۆمپانیایه‌كه‌وه بڕى شه‌ش هه‌زار تۆن برنجى ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى سلێمانى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ریان دابه‌شبكرێت كه بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى 50 كیلۆ برنج بوو بۆ 78 هه‌زار خێزانى سنوره‌كه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى