مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی ماڵباتی كه‌سایه‌تیی نیتشمانپه‌روه‌ری ناسراوی كوردستان د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ری دیار و به هه‌ڵوێستی كوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگه‌یشت.
" د.نه‌جمه‌دین له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆڵێكی گرنگیی له خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ناساندنی پرسی كورد له نێوه‌نده دیپلوماسیی و ئه‌كادیمییه جیهانییه‌كاندا هه‌بوو، له دوای ئازادكردنی عێراقیش له رژێمی دیكتاتۆریی، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، جێده‌ستی له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و داكۆكیكردن له پرسه نیشتمانییه‌كان دیار بوو" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وا ده‌ڵێ.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا ڕای گه‌یاندووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركووك ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش به هه‌موومان ببه‌خشێت.