ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا شكێنرا

:: PM:01:40:31/10/2020 ‌
لە یەك رۆژ لە ئەمەریكا سەرووی 100 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەوەتەی ئەو نەخۆشییە سەری هەڵداوە هیچ كاتێك ژمارەی تووشبووان لەم وڵاتە ئەوەندە بەرز نەبووە.

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا لە كاتێكدا بە خێرایی بەرز بووەتەوە كە كەمتر لە سێ رۆژی ماوە هەڵبژاردنی فەرمی لەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی worlometers ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمەریكا دوای تووشبوونی 100 هەزار و 231 كەسی تر گەیشتە نۆ ملیۆن و 316 هەزار كەس. ژمارەی دانیشتووانی ئەمەریكا سەرووی 331 ملیۆن كەسە.

ئاماری نەخۆشەكان بە خێرایی لە بەرزبوونەوەدایە و پێشبینی دەكرێ بەمزووانە نەخۆشخانەكانی ئەمەریكا پڕبوونی قەرەوێڵەكانیان بە نەخۆش رابگەیەنن و چیتر پێشوازی لە نەخۆشی نوێ نەكەن.
235 هەزار كەس لەم وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون.

ئەمەریكا بەراورد بە وڵاتانی دنیا زۆرترین قوربانی هەیە و 235 هەزار كەس لەم وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون.

كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتووەتە نزیكەی 46 ملیۆن كەس كە لەو ژمارەیە ملیۆنێك و 194 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە.


وشە - سلێمان تاشان