رۆژی چوارشه‌م بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه ته‌قێنرایه‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری خراپ له ئابووری كوردستان دروست ده‌كات، پسپۆڕێكی ئابووریش رای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبێكی كوردستانی چۆن رێ به‌خۆی ده‌دات ده‌ست بۆ قووتی شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی ببات.
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه
له ساڵی 2015 ئه‌ندازیارانی په‌كه‌كه له ماردینی باكوری كوردستان، چه‌ند بۆمبێكیان به بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان - توركیا چاندبوو، دواتر سه‌گێگ به‌ناوی "ئه‌لما" توانی بۆمبه‌كه بدۆزێته‌وه، بۆمبه‌كه له نێوان دوو غازی گه‌وره‌دابوو و 400 مه‌تر وایه‌ری لێ به‌سترابوو، كێشی بۆمبه‌كه 400 گرام بوو، پاشان پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
هاوكات له 2016 جارێكی تر بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان – توركیا ته‌قێنرایه‌وه، ئه‌وكات په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كرا، به‌ڵام په‌كه‌كه پشتڕاستی نه‌كرده‌وه، هاوكات چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه گوته‌بێژی په‌كه‌كه رای گه‌یاندبوو "ئه‌وان رێ ناده‌ن سه‌رچاوه‌ی ژێرخاكی كوردستان بۆ توركیا و ئه‌كه‌په بێت".
دواجاریش رۆژی چوارشه‌می رابردوو بوو میدیای په‌كه‌كه ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان- توركیا پشتڕاست كرده‌وه، به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت له دنیا وه‌ستاوه.
زیانی ئابووری هه‌نارده نه‌كردنی نه‌وت؟
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی "وشه"كه‌وتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌نیا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرین كه به بۆڕیی هه‌نارده ده‌كرێت به نرخی 30 دۆلار، ئه‌وا له ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 36 ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێ.
په‌كه‌كه بۆچی زیان له ئابووری كوردستان ده‌دات؟
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له واڵی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئایا ھۆكاری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م بۆڕییه چییه؟ لێدانه له ئابووری توركیا؟ گوشاره له‌سه‌ر حكوومه‌تی ھه‌رێم؟ ھه‌ڕه‌شه‌یه له پارتی؟!
له به‌رانبه‌ردا ئه‌رشه‌د ته‌ها پسپۆڕی ئابووری به "وشه"ی گوت، "ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان كارێكی زۆر نائه‌خلاقییه، چونكه بڕینی قووتی شه‌ش ملیۆن هاووڵاتییه له باشووری كوردستان."
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێ، "حزبێكی به‌ناو كوردستانی چۆن رێ به خۆی ده‌دات ده‌سترێژی بكاته سه‌ر قووتی هاووڵاتییانی خێر له خۆنه‌دیو كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له ته‌نگژه‌یی داراییدایه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر ئه‌وه داهاتی حزبێك بووایه قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بوو به هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستان ده‌ست به باشووره‌وه بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه شوێنی مانه‌وه‌ی شۆڕشگێره‌كانی پارچه‌كانی تر بووه".
تێكدانی سه‌قامیگریی سیاسی كوردستان یان زیانگه‌یاندن به ئابووری توركیا؟
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین په‌رله‌مانتاری كوردستان بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان، هه‌وڵه بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستان، بیانوو دانه‌ده‌ستی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڵێ، "كه‌واته چی! ئایا ئه‌م كرده‌وه و لێدانه له ئابووری توركیا! به‌چه‌ند ڕۆژێك توركیا چاكی ده‌كاته‌وه! په‌كه‌كه ئامانجی ئابووری توركیا بێت، ده‌یتوانی له ئیستامبوڵ جووڵه‌ی كاریگه‌ر بكات!".
پارتی و حكوومه‌ت و په‌كه‌كه!
هه‌ركاتێك پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه له باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی و په‌كه‌كه تێكده‌چێت، په‌كه‌كه بۆڕیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌رشه‌د ته‌ها ده‌ڵێ "په‌كه‌كه ناتوانێ ململانێی شه‌ریفانه بكات، بۆیه به‌رده‌وام ده‌ست بۆ بژێوی هاووڵاتییان ده‌بات".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح روونی ده‌كاته‌وه، "به‌ڵێ نه‌وت نادادی و گه‌نده‌ڵی زۆری دروست كردووه، به‌ڵام ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ناكۆكییه‌كی گه‌وره كه كه‌س تێیدا براوه نابێت! پێم وایه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش په‌كه‌كه لێی سوودمه‌ند نابێت و توركیا دژی په‌كه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت، په‌كه‌كه‌ش ئه‌م بۆڕییه‌ی له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی له داھاته‌كه‌ی نه‌ته‌قاندووه‌ته‌وه!.
سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان چوار جۆر داهاتی له به‌رده‌سته، ئه‌وانیش به رێژه‌ی 90% پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت كه ده‌چێته وه‌زاره‌تی دارایی و 270 ملیار دیناره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه دێت بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناره، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانان 20 ملیار دینار و هه‌روه‌ها داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دیناره. ۆئه‌و ژمارانه به‌پێی كۆتا راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی داراییه.