دوای ئیمارات، قه‌ته‌ر و سعوودیه‌ش نیازیان هه‌یه فڕۆكه‌ی F35 له ئه‌مه‌ریكا بكڕن، پێدانی ئه‌و فڕۆكانه به وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانێ باڵانسی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێك بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا بۆ راگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه ده‌یه‌وێ باڵاده‌ستی هێزی سه‌ربازی ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزێت و بۆ ئه‌مه‌ش دانوستانه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه فڕۆکە به چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی بفرۆشێت
.
مارك سپێر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هیندستان، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ته‌لئه‌بیب سیستمی به‌رگری "مشتی پۆڵایین"ی ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌وه سێیه‌م جاره له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا مارك سپێر و به‌نی گانتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كۆ ده‌بنه‌وه و جارێكی تر له‌باره‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی F35 به وڵاتانی عه‌ره‌بی و پێدانی چه‌كی زیاتر به ئیسرائیل گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بەپێی یاسا ئەمەریکا دەبێ هەر چەکێک بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بفرۆشێت رەزامەندی ئیسڕائیلی لەسەر بێت
.
پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی F35 به‌شێكه له رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه تا ئێسته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا له خزمه‌تی سوپای ئیسرائیل بووه و ئێسته ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه به چه‌ندان وڵاتی عه‌ره‌بی بفرۆشێت.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، واشنتن ده‌بێ گره‌نتی ئه‌وه بكات ئیسرائیل هێزی باڵاده‌ست بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ له بازرگانی و فرۆشتنی چه‌ك به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل وه‌ربگرێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌و بابه‌ته له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل گرژی دروست كردووه، نه‌ته‌نیاهۆ له فرۆشتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو به ئیمارات ئاگادار بوو، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی باس نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژی له نێوانیان.
ئامووس گلیاد ژه‌نه‌ڕاڵی پێشووی ئیسرائیل به میدیاكانی راگه‌یاندووه، گرفته‌كه ئیمارات خۆی نییه، به‌ڵكو سعوودیه و قه‌ته‌ریش نیازی كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوون له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه ده‌بێته هۆی تێكچوونی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه و ئیسرائیل ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی نامێنێت كه له یاسای ئه‌مه‌ریكادا گره‌نتی كراوه.
رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، قه‌ته‌ر پێش رێككه‌وتنی ئیسرائیل و ئیمارات داوای له ئه‌مه‌ریكا كردبوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی F35ی پێ بفرۆشێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه توانای خۆدزینه‌وه‌ی له رادار هه‌یه و له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له سه‌رجه‌م فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دنیا به‌هێزتره.
دانیاڵ شاپیرۆ باڵوێزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیب ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه كه تره‌مپ به فرۆشتنی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه، ئیسرائیلی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، واشنتن له‌باره‌ی ئه‌و بازرگانییه‌وه راوێژێكی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كردووه.
دوای ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆشكی سپی بوونه‌وه، ئێسته هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له گفتوگۆدان بۆ پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو به ئیسرائیل. ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته رازی بووه كۆپته‌ری جه‌نگی و مووشه‌ك و ناپاڵمی زیره‌ك و ئامانجێك بدات به ئیسرائیل.
پێدانی فرۆکەی F35 بە سعوودیا و قەتەر هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە دەشێوێنێت
.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌نی گانتس به میدیاكانی راگه‌یاند، واشنتن كۆمه‌ڵێك بۆمبی زه‌به‌لاح راده‌ستی ته‌لئه‌بیب ده‌كات به ناوی "بونكه‌ر باسته‌ر" كه ده‌توانێ به ئاسانی بنكه ناوكییه‌كانی ئێران تێكبشكێنێت.
ئه‌مه‌ریكا بۆ خێرا راده‌ستكردنی ئه‌و بۆمبه زه‌به‌لاحانه، پڕۆژه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه كردووه و له‌ڕێی نوێنه‌رانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخوازه‌وه خستوویه‌ته به‌رده‌م كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ بدرێت و به خێرایی بۆمبه‌كان بۆ ته‌لئه‌بیب بگوازرێنه‌وه.
بۆمبی GBU43/B له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه تاقی كرایه‌وه و ناسناوی به‌هێزترین بۆمبی نائه‌تۆمی جیهانی پێ به‌خشرا، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه لیۆ پانته، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئه‌و بۆمبه بۆ به ئامانجگرتنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له كاتی پێویست دروست كراوه.
ئاژانسی دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی، ئاڵوگۆڕی چه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێ ده‌چێت سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ كێبه‌ركێیه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچه‌یه، ئه‌و كێبه‌ركێیانه هه‌میشه دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل روویان داوه.
دوای رێككه‌وتنی ئاشتی ئیسرائیل و میسر له ساڵی 1979، واشنتن كۆمه‌ڵێك چه‌كی پێشكه‌وتووی دایه قاهیره، ئوردنیش دوای رێككه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، فڕۆكه‌ی جه‌نگی F16ی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرت. ئێسته‌یش دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی میسر و ئوردن فڕۆكه و چه‌كی پێشكه‌وتوو به ئیمارات بفرۆشێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته چه‌ندان جار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه هاوپه‌یمانێكی ناوچه‌یی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران دروست بكات، به‌ڵام به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پێیان وایه، نابێ كۆشكی سپی ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كات كه به‌شێك له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی كه‌نداو چه‌ندان ساڵه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل وه‌ستاون.